کۆمەڵی ئیسلامی لەرێی کەسابەتەوە 114 دەفتەر دۆلار قازانجی کردووە
نوچەنێت
محەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەرونکردنەوەیەکدا لەسەر لاپەرەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک، ئاشکرای دەکات، کە حزبەکەی تەنها چاوی لەمیزانییە نەبووە، و لەگەڵ ئەوەدا کاری بازرگانیشی کردووە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لەماوەی سێ ساڵدا “بە پاره‌یه‌كی كه‌م بری (1،371،040.500) دینار، كه نزیكه‌ی 114 ده‌فته‌ر دولار ده‌كات، له كه‌سابه‌ت قازانجمان كردوه، ئه‌م باردۆخه‌ی ئه‌م ساڵ نه‌بوایه زۆر زیاتر ده‌بوو”
دەقی رونکردنەوەکەی محەمەد جەبار حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی
روونكردنه‌وه
پێم خۆش نیه هه‌موو بابه‌ته حزبیه‌كان له فیسبوك باسكرێن وزۆر جار بابه‌ت وپۆستی ناراست وپێچه‌وانه ده‌بینم سه‌باره‌ت به باری دارایی كۆمه‌ل بێ ده‌نگ ده‌بم به‌ڵام به پیویستم زانی ئه‌م چه‌ند دێره بلێم ئه‌م جاره له‌م كات وقوناغه‌دا.
هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی راپۆرتی تێر وته‌سه‌ل ده‌خریته روو ودوو پرۆژه‌مان له ماوه‌ی 2 ساڵدا خستوه‌ته به‌رده‌ست سه‌ركردایه‌تی كه توش قه‌یران نه‌بین ویرای ئه‌و راستیه هه‌ندی كه‌س وا ره‌خنه ده‌گرن وه‌كو بلی ئاگاداری توانای كۆمه‌ل نه‌بن ئێمه به توانایه‌كی كه‌م له نیوه‌ی دوه‌می سالی 2011 تاكو نیوه‌ی یه‌كه‌می سالی 2014 به پاره‌یه‌كی كه‌م بری (1،371،040.500) دینار كه نزیكه‌ی 114 ده‌فته‌ر دولار ده‌كات له كه‌سابه‌ت قازانجمان كردوه كه ئه‌م باردۆخه‌ی ئه‌م سال نه‌بوایه زۆر زیاتر ده‌بوو والله اعلم كه ئه‌مه پێشینه‌ی نه‌بوه له كۆمه‌ل ئه‌مه‌ش به رێنمایی وپشتگیری سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی بوه به‌لێ ده‌كرا باشتربیت وسیسته‌می بوجه‌و وموچه گۆرانكاری به سه‌ردا بهاتبا به‌ڵام جگه له بوجه‌ی وه‌رگیراو له حكومه‌ت وقازانجی كه‌سابه‌ت كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پی دا وه دارایی كۆمه‌ل وسه‌ركردایه‌تی له سالی 2011 و2012 و2013 وئه‌م نیوه‌یه‌ی 2014 توانیوه‌تی بری (3،544،641.750) دینار په‌یدا بكات بۆ دارایی ویرای ئه‌وه‌ی كه به‌و بریاره‌ی كه په‌یره‌و ده‌كریت به برینی ریژه‌یه‌ك له پاره‌ی پرلمانتاران وه‌زیر وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن توانیوه‌تی له ماوه‌ی 3 سال ونیودا بری (4،674،686،000) دینار بۆ دارایی بگیریته‌وه ، بۆیه كۆمه‌ل به‌م پارانه‌و وبه (12،600،000،000) دینار بوجه‌ی وه‌رگیراوی سالانی 2011 و 2012 و 2013 له حكومه‌ت ئیجا بوجه‌مان له 1/7/2014 (-1،284،500) دینار بوه، جونكه ئیمه له شه‌ش مانگی پیشوی 2014 بوجه‌مان له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتوه به‌لام به هه‌ولی ئه‌میر وسه‌ركردایه‌تی وه‌دارایی توانیومانه (1،591،291،000) دینار په‌یدا كه‌ین وله گه‌ل (514،554،250) دیناری وه‌رگیراو له پرلمانتاران ده‌كاته (2،105،845،250) دینار داهاتی 6 مانگی 2014 ده‌كات كه خه‌رجیه‌كانمان له‌م 6 مانگه بری (2،107،129،750) دینار بوه كه بوجه ی دوو هه‌لبژاردنی 30/6 له خۆ گرتوه ،
وئێمه ناوی ئه‌وانمان پاراستوه كه له ئاستی ئه‌میر وسه‌ركردایه‌تی وكادیران هه‌ولیان داوه وپاره‌یان په‌یدا كردوه بۆیه بۆ به‌رقه‌رار كردنی شه‌فافیه‌ت وبه هه‌ند وه‌رگرتنی هه‌ولی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م روونكردنه‌وه‌م نوسی ونالێم تیبینی وسه‌رنجم نیه هه‌مه‌و به وقیاده‌م وتوه به‌لام ناشكری راستیه‌كان وهه‌وله‌كانیش په‌رده‌پۆش بكریت ئه‌وه‌ی له توانادا بیت كراوه ودلنیام كۆمه‌ل ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌برێت به‌لام به كرده‌وه نه‌ك به قسه‌و وتوانج وپلار !! ئه‌م كاراوانه پیرۆزه به‌رده‌وام ده‌بێت وجی خۆیه‌تی سوپاسی دلسۆزان وده‌وله‌مه‌نده موسلمانه‌كان وخه‌لكی خیرخواز وكادره خۆراگره‌كانمان بكه‌ین كه ده‌ست باریان له گه‌ل گرتوین
وخوا پشتیوان بێت ئه‌م قوناغه‌ش ده‌برین به‌لام گۆرینی سیسته‌می دارایی ونه‌هیشتنی كه‌م وكوریه‌كان له‌گه‌ل ئیخلاصدا باشترین زامنه بۆ ئاینده‌یه‌كی باش بۆ كاری كارگیری كۆمه‌ل( ولو أن أهل القرى آمنوا واتقوا لفتحنا عليهم بركات من السما‌ء والأرض ولكن كذبوا فأخذناهم بما كانوا يكسبون )