عادل موراد هەڵوێستی فەرمی خۆی، سەبارەت بە چارەنووسی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد

0

unnamed-730x370عادل موراد هەڵوێستی فەرمی خۆی، سەبارەت بە چارەنووسی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد

نوچەنێت: سلێمانی

عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، كە سەبارەت بە رەوشی ئێستای عێراق و هەرێم، هیچ لێدوانێكی نەداوە.
موراد رایشگەیاندووە، كە ئەو لێدوانانەی بە ناوی ئەوەوە بڵاو دەكرێنەوە، ئاگاداریان نیە و مەبەستیان چەواشەكارییە، وتویشییەتی “سەبارەت بەهەڵوێستی منیش بەرامبەر بەچارەنوسی گەلی كوردستان هەمان ئەو هەڵوێستە فەرمیەیە كەیەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جلال لەدرێژایی دەیان ساڵی خەباتی هەڵگری بوو بۆ بەدی هێنانی مافی چارەی خونوسین بۆگەلی كوردستان ولەپێناویدا رووباری خوێنی بەخشی”.

دەقی روونكردنەوەكەی عادل موراد

چەند ڕۆژێكە ژمارەێیك ماڵپەر وكەناڵی راگەیاندن هەندێك زانیاری ناراست بەناوی منەوە بڵاو دەكەنەوە ، گوایە لەسەر بارودوخی ئیستای عیراق وهەرێم لێدوانم دابێت .
بۆیە بەپێویستی دەزانم كەجەماوەری كوردستان بەگشتی وجەماوەری یەكێتیی بەتایبەتی دڵنیابكەمەوە ، كەبۆهیچ سەرچاوەێیكی راگەیاندن لەسەر رەوشی ئێستا لێداونم نەداوە وهەمو ئەو زانیاریانەی بەناوی منەوە بڵاو دەكرێنەوە دوورن لەراستی وتەنها بۆ چەواشەكرنی خەڵكی كوردستانە ..
هەروەك راشی دەگەیەنم كەجگە لە هەواڵەكانی ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەندی وئەو چاوپێكەوتنانەی بەدەنگ ورەنگ بۆ كەناڵە فەرمیەكان ئەنجامی دەدەم هەر هەواڵ وزانیاریەكی دیكە بەناوی منەوە بڵاودەكرێتەوە ناراستن ومەرامێكی چەواشەكارانەی لەپشتەوەیە .
سەبارەت بەهەڵوێستی منیش بەرامبەر بەچارەنوسی گەلی كوردستان هەمان ئەو هەڵوێستە فەرمیەیە كەیەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جلال لەدرێژایی دەیان ساڵی خەباتی هەڵگری بوو بۆ بەدی هێنانی مافی چارەی خونوسین بۆگەلی كوردستان ولەپێناویدا رووباری خوێنی بەخشی.

عادل موراد

سلێمانی 7-7-2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com