فازل میرانی: مالیکی ئاگادارکردنەوەکانی بارزانی پشتگوێ خستن

0

53963Image1فازل میرانی: مالیکی ئاگادارکردنەوەکانی بارزانی پشتگوێ خستن

نوچە.نیت.روداو

فازل میرانی رایدەگەیێنێ نووری مالیکی ئاگادارکردنەوەکانی بارزانی پشتگوێ خستن و بە پێویستی دەزانێت رێڕەوی پرۆسەی سیاسی دروستبكرێت.

فازل میرانی، سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێ، بارودۆخی سیاسی و ئەو قەیرانە ئەمنییەی عێراق دووچاری بووە لە ئەنجامی پێگیری نەكردنە بە دەستوور و حكومكردنی تاكڕەویانە و بێ بەشداریكردنی لایەنەكانی دیکەیە.

میرانی ئاماژەی بەوەدەكات، سەرەڕای ئەوەی كە چەندینجار سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووری مالیکی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەغدای ئاگادارکردەوە لە مەترسیی ئەم كارە، بەڵام پشتگوێ خراوە و ئێستا پێویستە رێڕەوی پرۆسەی سیاسی دروسبكرێت و باشترین شێواز و تاكە رێگاش، رێگای سیاسییە بە بەشداری هەموو لایەنێك.

سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دووپاتیدەكاتەوە كە گەلی كورد چەندین ساڵە لە پێناو ئازادی و چەسپاندنی سیستمێكی دیموكراسیدا لە عێراق دەكۆشێ كە هەموو پێكهاتەكان تێیدا بەشداربن و هیچ پێكهاتەیەك پەراوێزنەخرێت .

فازل میرانی ئەو قسەنای لەمیانەی ئەو دیدارەدا کردن کە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ میهاتیا ئێنی، کۆنسوڵی گشتیی رۆمانیا لە هەولێر ئەنجامیدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com