ئێران یەکێتی و گۆڕان لە پارتی هەڵدەگەڕێنێتەوە

0

462910772014_kosratئێران یەکێتی و گۆڕان لە پارتی هەڵدەگەڕێنێتەوە

نوچە.نیت.لڤین پریس

وەفدێكی‌ ئێران داوا لەیەكێتی‌‌و گۆڕان دەكەن لەسەر پێكهێنانی‌ حكومەتی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌ بگەنە رێككەوتن‌و لەسەر ئاستی‌ عێراقیش پشت نەكەنە بەغداد، بەڵكو رۆڵیان هەبێت لەحكومەتی‌ ئایندە‌و بەڕەسمی‌ شەڕ دژی‌ “دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لەعێراق”‌ رابگەیەنن.

ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاویکردوەتەوە دوێنێ‌ یەكشەممە وەفدێكی‌ ئێران بەسەرۆكایەتی‌ حەسەن دانایی‌ فەڕ باڵوێزی‌ ئەو وڵاتە لەئێران، سەردانی‌ شاری‌ سلێمانیان كرد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری‌ گشتی‌ گۆڕان‌و مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ بەجیا.
 نازم دەباغ، نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران، بەرۆژنامەكەی رایگەیاندووە ئەو وەفدە لەگەڵ گۆڕان‌و یەكێتی‌ كۆبونەتەوە بەڵام “وردەكاری‌ ئەو كۆبوونەوەكەم لانییە، چونكە وەفدەكە لەبەغدادەوە سەردانی‌ هەرێمیان كردووە نەك لەتارانەوە”.
 
ئامانجی‌ هەردو وەفدەكەی‌ ئێران داواكاری‌ ئەوەبووە لەیەكێتی‌‌و گۆڕان كە بەفەرمی‌ كورد شەڕی‌ “چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی” بكات هاوشانی‌ سوپای‌ عێراق، هەروەها بچنەوە بەغداد بۆ دانوستان‌و گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ كابینەی‌ نوێی‌ حكومەتی‌ عێراق بەسەرۆكایەتی‌ نوری‌ مالیكی‌، ئەوەش بەوتەی‌ سەرچاوەكان.
 
لای خۆشییەوە محەمەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی‌ ژووری‌ پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی‌ گۆڕان، رایگەیاندووە “كۆبوونەوەكە ئاسایی‌ بووە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی‌ بیر‌وڕاكانی‌ یەكتر لەسەر بارودۆخی‌ ئەمڕۆی‌ كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە”.
 
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوەدەکەن ئێران داوایكردووە یەكێتی‌‌و گۆڕان لەسلێمانی‌ خۆیان بگەنە رێككەوتن، بەپێویستیزانیوە گۆڕان لەئێستادا دەستبەرداری‌ پۆستی‌ پارێزگار بێت بۆ یەكێتی‌، چونكە یەكێتی‌ ئەگەر ئەو پۆستەی‌ نەمێنێت ئەوا بەرانبەر پارتی‌ هیچ پارێزگایەكی‌ لەدەستدا نامێنێت.
 
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە “ئێران پێیانوایە لەو دۆخەدا مەترسی‌ باڵادەستبوونی‌ پارتی‌ زیاتر دەبێت، بۆیە داوایانكردووە لەبەرانبەردا گۆڕان پۆستەكانی‌ ئیدارەی‌ گەرمیان، راپەڕین، یان پارێزگاری‌ هەڵەبجە وەربگرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com