نوچە-سکای نیوز
هێزە ئەمنیەکانی عێراق، ئەمڕۆ (شەممە ٢٥-١-٢٠٢٠) لە شاری بەسرە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.
بو گێرەی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، هێزە ئەمنیەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و سەرجەم ئەو خێوەتانیان سووتاند، کە خۆپیشاندەران لە سەر شەقامەکانی ئەم شارە هەڵیاندابوو.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە دەیان ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی لە ناو شارەکە جێگیر کراون و بە هۆی توندوتیژیەوە توانیان بڵاو بە جەماوەری ناڕازی و خۆپیشاندەر بکەن.