تورکیا داوای لەکۆمپانیاکانی کرد عێراق جێ بهێڵننوچە.نیت.سپی میدیا
چەند کۆمپانیایەکی تورکی لەبەغدا کارەکانیان لەسەر داوای سەفارەتەکەیان لەبەغدا راگرت و دەگەرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان تا بارودخۆخی ئەمنی باش دەبێتەوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهەمهێنانی بەغدا شاکر ئەلزاملی رایگەیاند ” بارودۆخی ئەمنی عێراق کاریگەری خراپی لەسەر وەبەرهەمێنان جێهێشتووە، نەک تەنها لەسەر ئەو ناوچانەی شەڕی تیایە، بەڵکو لەسەر ئەو ناوچانەش کەدوورن لەشەڕەوەو هەندێک کۆمپانیای ناچارکردووە کارەرکانیان راگرن و وڵات جێ بهێڵن”.
زاملی ئاماژەی بۆ کۆمپانیا تورکییەکان کرد کە عێراقیان جێهێشتووە.
لەسەرەتای قەیرانی موسڵەوە قونسڵی تورکیاو ٢٤ کەسی تر لەقونسڵخانەی تورکیا لە موسڵ لەلایەن داعشەوە گیراون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
تورکیا بەیەكێک لەهاوبەشە گرنگەکانی عێراق دادەنڕیت کە ساڵانە ١٢ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی ئابوری لەنێوان ئەو و عێراقدا هەیە، لە ٧٥% ئەو بازرگانییە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندایە.