سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: پەرلەمان ئەو فلتەرەیە، كاندیدی سەرۆك كۆماری لێ دیاری دەكرێت

0

Omed_xoshnaw_634137316سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: پەرلەمان ئەو فلتەرەیە كاندیدی سەرۆك كۆماری لێ دیاری دەكرێت

نوچەنێت: تایبەت
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پەرلەمان تاكە مەرجەعی نیشتیمانی كوردستانە و ئەو فیلتەرەیش دەبێت، كە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری لێ دیاری دەكرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پەرلەمان تاكە مەرجەعییەتی نیشتیمانیی كوردستانە و دەبێت كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار لەوی یەكلایی ببێتەوە، ئومێد خۆشناو وتی “پۆستی سەرۆكی كۆمار و ئەو پرسە پەیوەستە بە ئیستیحقاقی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە و ناكرێت پەرلەمانی كوردستان لێی بێئاگابێت”.
وتیشی “ئەم قۆناغەی هەرێمی كوردستان بە جۆرێكە، كە هەموو كارەكان دەبێت تەوافوقی لەسەر بكرێت، چونكە هەموو لایەنە براوەكانی پەرلەمان بەشداری حكومەتن، بۆیە ناكرێت پێمان وابێت تەنها پەرلەمان یەكلاكەرەوە دەبێت، نەخێر لە دەرەوەی پەرلەمانیشدا لایەنە سیاسییەكان رێككەوتن دەكەن و دواجار ئەو رێككەوتنانەیش كاریگەری دەبێت لەسەر رێكەوتنی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لێكتێگەیشتنی هاوبەش درووست دەكات، بەڵام پەرلەمان ئەو فیلتەرە دەبێت، كە كاندیدی سەرۆك كۆماری لێ دیاری دەكرێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە تا ئێستا ئەو پرسە نەخراوەتە ناو بەرنامەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com