عومەر فەتاح: دەرچوون لە یەكڕیزی كوردستانی، خییانەت و جاشایەتییە

0

omerfatah__2006_02_14_h2m58s12عومەر فەتاح: دەرچوون لە یەكڕیزی كوردستانی، خییانەت و جاشایەتییە

نوچەنێت: هەولێر

بە گوێرەی راپۆرتێكی هەفتەنامەی رووداو، لە دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا، دەمەقاڵە لە نێوان ئەندامانی مەكتەبی سیاسیدا درووست بووە و عومەر فەتاحیش لە كوبوونەوەكەدا وتوویەتی، دەرچوون لە یەكڕیزی كوردستانی، خیانەت و جاشێتییە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی رووداو، كۆبوونەوەكە لەسەر یەكڕیزی و پاڵپشتی كوردنی مالیكییە بووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا، دەمە قاڵە لە نێوان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا روویداوە و عومەر فەتاح، ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی رووی لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی كردووە، بەتایبەتی ئەوانەی پاڵپشتی مالیكی دەكەن‌و دەڵێن با لەگەڵ مالیكی رێكبكەوین، وتوویەتی “هەركەسێ لەتەوەجوهی یەكڕیزی كوردستانی دەربچێت خیانەتەو بگرە جاشایەتیشەو نابێت مێژوو دووبارەبكرێتەوە”.
بە گوێرەی راپۆرتەكە، ئەو خەتەی لەنێو یەكێتیدا لەگەڵ یەكڕیزی كوردن‌و دەڵێن نابێت یەكێتی لەو خەتە دەربچێت، بریتین لەبەرهەم ساڵح، ئازاد جوندیانی، شێخ جەعفەر، مەحمود سەنگاوی، عومەر فەتاح، حاكم قادر حەمەجان، رزگار عەلی‌و عەدنان موفتی، بەڵام ئەو خەتەی پشتگیری مالیكی دەكەن پێكدێن لە(نەجمەدین كەریم‌و عادل موراد‌و ئەوانەی سەر بەكەركوكن) ئەوان دەڵێن “چی بۆ یەكێتی ماوە، هەموو شتێك كەوتووەتە دەست پارتی‌و تەنیا پارتی لەم گەمەیە سوودمەندبووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com