پۆلیس هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەندامانی خێزانەک ئاشکرا دەکات

0

نوچە

دوای ئەوەی 19ـی ئەم مانگە تەرمی دایکێک و دوو منداڵی لە ماڵێکدا لە عەینکاوەی هەولێر دۆزرانەوە، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت ”بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکان، بەهۆی هەڵچوونی سۆپاوە بووە”.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو خێزانە لە خەودا بوون و سۆپاکەیان هەڵچووە و بەهۆیەوە ئۆکسجین لە ژوورەکەیاندا نەماوە و خنکاون. دەشڵێت “بۆ پشتڕاستکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانمان، ئێستا تەرمەکانمان ناردووەتە پزیشکی دادی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر و گەیشتن بە راستی رووداوەکە”.

بەگوتەی پۆلیسی هەولێر دوای تەواوبوونی پشکنینەکان روونکردنەوەی زیاتر بڵاودەکەنەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد “تەرمەکان دایکێک و کوڕێک و کچێکن، دایکەکە لەدایکبووی ساڵی 1982ـە، کوڕەکە لەدایکبووی 2002 و کچەکە لەدایکبووی 2005ـە و کریستیانن. خێزانەکە خەڵکی سنووری کەرکووکن، بەڵام چەند ساڵێکە لە هەولێر دادەنیشن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com