ئەدهەم بارزانی: سەرۆك ئەركی خۆی بەجێهێناوە و مەترسی هەرە گەورەیش لە پێشییەتی

0

1095095_579048432142503_123050867_nئەدهەم بارزانی: سەرۆك ئەركی خۆی بەجێهێناوە و مەترسی هەرە گەورەیش لە پێشییەتی

نوچەنێت: هەولێر

لە پەیامێكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە، ئەدهەم بارزانی ئەندامی دەست لەكاركێشاوەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەركی سەرشانی خۆی بەجێهێناوە، بەڵام نەیشاردەوە كە مەترسی گەورەیش لە پێشیەتی , داوا لە هەموو لایەكیش دەكات، پاڵپشتی بن.
دەقی نووسینەكەی ئەدهەم بارزانی:

ئایە دەكرێت كاك مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان لەم كاتە هەستیار و لەم دەرفەتە زێڕینەدا كە بۆ گەلی كورد هاتووەتە پێش بە تەنیا لە گورەپانی ئەم ململانە چارەنوسسازەدا بە جێبهێڵین؟
بیر لە ناكۆكیەكان و بەرژەوەندییە تایبەتییەكان بكەینەوە؟
لەم قۆناغەدا سەرۆك بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستاوە و تێگەیشتووە كە هەر كۆتایەك لەم ئەركەدا لە بەرامبەر خوای گەورە و میللەت و نیشتمان و مێژوو بەرپڕسیار و بێ وڵام دەبێت، هەر هەڵوێست و بڕیارێك لەم بارەیەوە كە خەونی سەدان ساڵی كورد دەهێنێتە دی بەڵام لە هەمان كاتدا مەترسی هەرە گەورەش بۆ ئەو لە پێشیەتی، ئەوەی هەرە گرنگ و پێویستە وەك ئەركێك لە سەر شانی تاك تاكی كورد و كوردستانییەكان و هەموو لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتی و سەربازی و ئابووری و هونەری و چین و توێژەكانی گەل یەك دەستی و یەك دڵی و یەك وتارییە بۆ پاڵپشتی لە بڕیارەكانی جەنابیان و سەركردایەتی سیاسی كورد، ئومێدوارم هەلە لە دەست چووەكانی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لەم كاتە ناسكەدا دووبارە نەبنەوە و هەموومان بە هەستی نەتەوایەتی و دوور لە بەرژەوەندیە بچوكەكان بەرەو ئامانجە بەرزەكان بچین.

خوای گەورە پشت و پەنا بێت
براتان
ئەدهەم بارزانی
٧-٧-٢٠١٤

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com