توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانی داهاتوو و بژارده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ڕوانێت
نوچە.نیت. Middle east
فه‌رمانڕه‌وا ئیسلامییه‌كانی توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی داهاتوو و بژارده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ڕوانن له ده‌وڵه‌تی عیراقدا كه له‌سه‌ره‌تای دابه‌شبووندایه.
توركیا كه له‌ماوه‌ی رابردوودا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی باكووردا ده‌ستپێكرد، له ئێستادا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆی كوردی له عیراق كه گرفتاری ململانێكانه، قبوڵ ده‌كات.
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نقه‌ره سه‌ركۆنه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد و ده‌ترسا له‌وه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی كوردستان كوردستان ئه‌و ناوچانه‌ی وڵاته‌كه‌شی بگرێته‌وه كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، به‌ڵام له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جیهادییه‌كان كه له‌سه‌ر سنور‌و زیادده‌بن و به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و ستراتیژییه‌كانی له كورستانی عیراق، قۆناغ به‌قۆناغ هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و به‌مدواییانه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا جیاواز له فه‌رمانڕه‌واكانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌ستپێكرد و هانی ئه‌نجامدانی چاكسازی دا بۆ دانانی سنوور بۆ جیاكاری دژی كورده‌كان.
ئه‌ردۆغان كه كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وایه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاره له 10ی ئابی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، خوازیاره پشتیوانی كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه ژماره‌یان 15 ملیۆن كه‌س ده‌بێت به‌ده‌ست بهێنێت كه زۆربه‌یان له ناوچه هه‌ژاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیادان.
بلگای دومان شاره‌زای كاروباری عیراق له سه‌نته‌ری دیراساتی ستراتیژی له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌یه وتی: “پشتیوانیكردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا ناكات، توركیا باش ده‌زانێت كه عیراق تاسه‌ر یه‌كگرتوو نابێت”.
وتیشی: “له ناوچه‌كه‌دا توركیا هاوپه‌یمانێكی باشتر له كورده‌كانی نییه… دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی جیابووه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامی”.
دوای ئه‌وه‌ی جیهادییه‌كانی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكووری عیراق و خه‌لافه‌تی ئیسلامی”یان له‌و ناوچانه و ئه‌و ناوچانه‌ی له سوریا ده‌ستیان كه‌وتووه راگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نقه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق داوای له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه راپرسی رێكبخات ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كه رێخۆشكه‌ر ده‌بێت له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنی عیراق.
دومان وتی: “توركیا له‌وه ناترسێت كه داواكاری سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كورده‌كانی عیراقه‌وه ببێته‌هۆكاری دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره، چونكه كورده‌كانی ناوچه‌كه یه‌كگرتوو نین”.
لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حسێن چه‌لیك وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا بۆ رۆژنامه‌ی “فایننشاڵ تایمز” ئه‌و بۆچوونه ده‌خاته‌ڕوو كه توركیا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ له باكووری عیراقدا قبوڵ ده‌كات.
زۆربه‌ی كورده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست موسوڵمانی سوننه‌ن و ژماره‌یان به 25 بۆ 35 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و خاوه‌نی زمان و رۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیانن كه جیاوازه له زمان و رۆشنبیری تورك و فارس و عه‌ره‌ب، بۆیه كورده‌كان به هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌ر چوار وڵاتی سه‌ره‌كی “ئێران، سوریا، توركیا و عیراق” داده‌نرێن.
له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌ر له 11 ساڵ گه‌یشته كورسی ده‌سه‌ڵاتی توركیا، كورده‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و وه‌رگرتنی مافه‌كانیان چوون، هه‌روه‌ك پارتی كرێكارانی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی وتووێژی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا كرد بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی به‌هۆیه‌وه زیاتر له 45 هه‌زار كه‌س كوژران.
هه‌فته‌ی رابردووش حكومه‌تی توركیا چه‌ند چاكسازییه‌كی پێشنیار كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ كورده‌كان.
پارتی كرێكارانی كوردستان له 1984دا ده‌ستی به خه‌باتی چه‌كداری كرد به ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام دواتر داواكه‌ی گۆڕی بۆ حوكمی زاتییه‌كی به‌رفراوان بۆ كورده‌كان.
هیو بۆب له گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: “توركیا جیاوازه له عیراق، لانی كه‌م چونكه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نزیكه‌ی نیوه‌ی ده‌نگی كورده‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و نیوه‌ی كورده‌كانی توركیا له خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ژین”.
هیو بۆب وتی: “ده‌رفه‌تێكی گه‌وره هه‌یه كه به‌رنامه‌ی دیموكراتییه‌كی دادوه‌ر كه له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌تێكی رێكخراو له وڵات‌دا دابڕێژرێت، ببێته‌هۆی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا و گه‌شه‌پێدانی”.
به‌گوێره‌ی شاره‌زایان، چه‌ندین ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر توركیا په‌یوه‌نی بازرگانی پته‌وی له‌گه‌ڵ كوردستانی عیراق دروستكردووه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره كه ئه‌نقه‌ره وه‌ك رابردوو دژایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی له عیراق نه‌كات.
له ئایاری رابردوودا توركیا ده‌ستیكرد به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له به‌غدا به توندی سه‌ركۆنه كرا.
دومان پێیوایه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغاندا نییه دژایه‌تی كورده‌كانی باكووری عیراق بكات، چونكه پێویستی پێیانه بۆ نه‌وت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه هه‌نارده‌ی ده‌كات.