هونەرمەندنێکی کورد دەبێت بەداعش
نوچەنێت
دوای چەند ساڵ ژیان کردن لە ئەورپاو گەڕانەوەی بۆ کوردستان، هونەرمەندی کۆمێدی حەمکۆ، پەیوەندی بەریزەکانی داعشەوە دەکات، دەست دەکات بەکاری ترساندن و تۆقاندن
حەمکۆ هونەرمەندێکی کۆمێدی و ناسراوی کوردە، ئەو لەدوای راپەڕین وەک هونەرمەندێکی کۆمێدی دەرکەوت و دەستی کاری نواندن کرد، دوای ماوەیەک لەکاری هونەری، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئەوکاتی کوردستانەوە، رووی لە تاراوگەکرد و چەند ساڵێکی تەمەنی لە ئەورپا بەسەربرد، بەڵام لەوێش کەم تازۆر بەردەوام بوو لەکارەکانی.
لەدوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان، بەچری دەستی بەکاری هونەری کردەوە، ئیستا بەرنامەیەکی کۆمێدی بەناوی حەمکۆ شۆ پێشکەش دەکات، لەدواین کاری هونەریدا، حەمکو وەک ئەندامێکی رێکخراوی داعش دەردەکەوێت و رۆڵی جهادییەک دەبینێ، و هەوڵی ترساندن و تۆقاندن دەدات.