ئێران: لاریمان نییە كەسێك بكرێتە بەدیلی مالیكی

0

abdullahian

نووچەنێت: ئەلعالەم

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەو ووڵاتە لاری نییە لەوەی سەرانی عێراق رێك بكەوون بۆ دیاری كردنی بەدیلێك بۆ نووری مالیكی.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگیڵ كەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی دەڵێت بەپێی دەستووری عێراق گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانیی مافی پێكهێنانی حكومەتی هەیە، فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەر بڕێارێك لەناو عێراقدا بدات و پەرلەمان پەسەندی بكات، ئێران پشتیوانی دەكات.
ئەو گوتوشیەتی “ئەگەر بەڕێز مالیكی بە كۆدەنگی پەسەند كرا، ئەوا پشتیوانی دەكەین، ئەگەر كەسێكی تریش لە چوارچێوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا لە پەرلەمان پەسەند بكرێت دیسان ئێران پشتیوانی دەكات”.
دەربارەی ئەوەی كە دەڵێن فرۆكە سوخۆیە نوێیەكان ئێرانین نەك رووسی، بەڕێز عەبدوڵڵاهیان رەتی كردۆتەوە چەكی دابێتە عێراق، بەڵام گوتوشیەتی ئەگەر عێراق داوای چەكمان لێبكات ئەوا بە ئەرێنییەوە دیراسەی دەكەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com