فەلاح مستەفا: حكومەتێك نووری مالیكی سەرۆكایەتی بكات، كوردی تێدا نابێت

0

falah-mustafa-bakirفەلاح مستەفا: حكومەتێك نووری مالیكی سەرۆكایەتی بكات، كوردی تێدا نابێت

نووچەنێت: شەرقولئەوسەت

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت كورد بەشداری حكومەتێك ناكەن نووری مالیكی سەرۆكایەتی بكات.
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم دەربارەی سەردانی شاندەكەی حكومەت بۆ واشنت لێدوانی بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەی چاپی لەندەن داوە و ئاماژەی كردووە بەوەی ئیدارەی ئەمریكا تێگەیشتنی بۆ بڕیاری سەرۆكی هەرێم هەیە بۆ ئەنجامدانی راپرسی لەسەر مافی چارەنووس.
بەڕێز مستەفا گوتوشیەتی “بۆ بەرپرسانی ئەمریكاییمان روونكردۆتەوە كە كورد ئومێدی لەدەستداوە سەبارەت بەوەی پرۆسەی سیاسی عێراق ئاراستەیەكی دروست بگرێتە بەر”.
وەك ئەو دەڵێت بە ئەمریكاییەكانیان گوتوە كورد یەكێك لە دوو رێباز دەگرێتەبەر، یان بەشدارییەكی راستەقینە و كارا لە عێراقدا و درووستكردنی گۆڕانی جەوهەریی لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، وە یاخود رۆیشتن بە ئاراستەی دیاریكردنی مافی چارەنووس.
مستەفا جەختی كردۆتەوە كورد بەشداری هیچ حكومەتێك ناەن كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی بكات، بەهۆی ئەو هەڵوێستە دوژمنكارانانەی لە بەرامبەر كورد گرتوویەتیە بەر.
مستەفا روونیشی كردۆتەوە كە تەنیا گۆڕینی دەم و چاوەكان بەس نییە، بەڵكو دەبێت ناوەرۆكی پرۆسەی سیاسی عێراقیش بگۆڕێت. بۆ نموونە كاتێك نووری مالیكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕی، نە پەرلەمان و نە لایەنە سیاسییەكان لە بەرامبەر ئەمەدا هەڵوێستیان وەرنەگرت، دەبێ ئەمەش بگۆڕدرێت.
فەرح مستەفا دەڵێت ئەمریكاییەكان متمانەی خۆیان بە سیاسەتە ئابووری و ئەمنییەكانی سەركردایەتی كوردستان دووپات كردۆتەوە و گوتویانە جەخت لەوە دەكەنەوە كە كورد رۆڵێكی فەرماندەیی گرنگ لە عێراقدا ببینێت و مەسعود بارزانیش پێِەنگی ئەو رۆڵە بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com