سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: با كوردەكانی خۆرئاوا پێكەوةبن، بە گشت لایەك پشتیوانیان دەكەین

0

irq_66276505_1400690513سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: با كوردەكانی خۆرئاوا پێكەوةبن، بە گشت لایەك پشتیوانیان دەكەین

نوچەنێت: هەولێر

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لێدوانێكی لە بارەی خۆرئاوای كوردستانەوە دا و رایگەیاند، با كوردەكانی رۆژئاوا پێكەوە بن، بە گشت لایەك پشتیوانیان دەكەین، هەروەها رایشیگەیاندووە ” ئێستایش بە خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا ڕادەگەیێنین كە هەرچی پێویست بێ و لەدەستمان بێت ئامادەین لەپێناو پشتگیرییان بیكەین”.

دەقی لێدوانەكەی گوتەبێژی فەمی سەرۆكایەتی هەرێم
لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان
سەبارەت بە هەڕەشەكانی داعش و چەكدارە توندڕۆییەكان لەدژی خاك و خەڵكی ڕۆژئاوا و لێدوانەكانی موڕاد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە لەمبارەیەوە، هەڵوێستی هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشكرا بووە و جەختی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان لەم بەشەی كوردستاندا كردووەتەوە. هەموو بستێكی خاكی كوردستان پیرۆزە و دەبێ لە هەڕەشەی دوژمن و نەیاران بپارێزرێت.

هەر لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە هەرێمی كوردستان پشتگیریی مافە ڕەواكانی گەلی كوردی كردووە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ یەكخستنی ڕیزەكانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەگەر و پێشهات و هەڕەشەیەك گەلی كورد پێویستیی بە یەكڕیزی هەیە. دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە با هەموو كوردەكانی ڕۆژئاوا پێكەوە بن بە گشت لایەك پشتگیرییان دەكەین. بە دڵنییاییەوە تەنیا لە یەكڕیزی و برایەتیدا كورد بەهێزتر دەبێت و سەردەكەوێت. ئێستایش بە خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا ڕادەگەیێنین كە هەرچی پێویست بێ و لەدەستمان بێت ئامادەین لەپێناو پشتگیرییان بیكەین.

د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
6ـی 7ـی 2014

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com