پەکەکەش لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نییە

0

altunڕەزا ئاڵتون: لە جیاتی دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ، دیموكراتیزەكردنی سیستەمی سیاسی باشترە

ئێستا دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دابمەزرێت، دەكەوێتە ژێركاریگەری توركیا

نوچەنێت

ڕەزا ئاڵتون ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری “كەجەكە” لەدیمانەیەكدا لەگەڵ “رۆژنامەی ئوزگور گوندەم” باسی لەو قۆناغە نوێییە ئەمرۆ لەرۆژهەڵاتی ناوەراست هاتۆتە ئاراوە و پێگەی كورد لەم قۆناخەدا كردووە و سەرنجیراكێشاوەتە سەر ئەو مەترسیانەی كە رووبەروی گەلی كورد دەبێتەوەو هاوكات گرتنەبەری رێوشوێن بۆ ئەو رێگری مەترسیانە دەخاتەڕوو.

رەزا ئاڵتون رایگەیاند كە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست، كۆنسێپتێكی نێودەوڵەتییە، كۆنسێپتێكە كە هێزە هەرێمییەكان دروستیان كردوە و ووتی:” ئەو دۆخە رێگا لەبەردەم شەڕ و ئالۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكاتەوە” و سەبارەت بە دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆش ووتی:” ئەگەر دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دابمەزرێت، لە دەرەوەی ئەو پیلانە نێودەوڵەتییەدا دانامەزرێت. یاخود ئەوانەی ئەو پیلانەیان ئامادە كردوە، لەبەرامبەر بە كوردستانێكی سەربەخۆ بێدەنگ نامێنن”. رەزا ئاڵتون ووتیشی:” بۆ نموونە، ئەگەر چاوێك بە‌ پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل، ئەمریكا، ئەوروپا و توركیا دا بخشێنین، دەبینین كە ئەگەر كوردستانێكی سەربەخۆ دروست ببێت، چۆن دەبێت، هەڵسەنگاندنی ئەو دۆخە زۆر زەحمەت نییە و مرۆڤ لێی تێدەگات”

ئێران دەوڵەتی كوردی قبوڵ ناكات

رەزا ئاڵتون ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان(“كەجەكە”) دەستنیشانیكرد، كە ئەگەر ئێستا دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دابمەزرێت، ئەوا دەوڵەتێك دەبێت كە زیاتر پەیوەندی لەگەڵ توركیادا دەبێت و دەكەوێتە ژێركاریگەری توركیا، زیاتر لەژێر كاریگەری ئەو وڵاتە دەبێت، ناوبراو ووتی:” ئێران بە مسۆگەری دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ قبوڵ ناكات”.

هەروەها سەبارەت بە پێشنیارییەكانی چارەسەریش باسی لەوەكرد:” بۆ سوریا، توركیا، ئێران و ئێراق نزیكایەتییەكمان هەیە. ئێمە لە جیاتی دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ، باس لە دیموكراتیزەكردنی سیستەمی سیاسی، رێگا لەبەردەم سیاسەتی دیموكراتی و ئازادییەكان دەكەین و دەڵێین ئەو سیستەمە باشترە. بابەتی دووەمیش ئێمە دەڵێین تەنیا كاتێك كۆمەڵگا بە شێوازێكی ئازاد بیروبۆچوونی خۆی دەرببڕێت و رێكخستن بكات، ئەو كاتە دیموكراسی بەرەوپێشەوە دەچێت “

ناچارین گەلی كورد لە كۆمەڵكوژییەكان بپارێزین

رەزا ئاڵتون لە وەڵامی پرسیاری ئایا لەبەرامبەر بە هەڕەشە و مەترسییەكانی سەركوردستان هەڵوێستتان چ دەبێت؟ ووتی:” پێویستە گەلی كورد بپارێزرێت. مەترسی لە دەستدانی ئەو سەنگەرانەی بەدەستكەوتوون هەیە. لەبەر ئەمەش، جارێكی تر بانگەوازی خۆمان بۆ “پەدەكە” و “ینك”دووبارە دەكەینەوە. پارستنی خاكی كوردستان، بەرخۆدانی لەبەرامبەر بە هێرشەكانی سەر كوردستان و پارستنی گەلی كورد لەبەرامبەر بە كۆمەڵكوژییەكان پێویستە و ئێمە ناچارین ئەوە بكەین.. كاتێك لەم روانگەیەوە سەیری بكەین، ئێمە ناتوانین لەدەرەوە سەریری هێرشەكانی سەر كوردستان بكەین. پارستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد بە ناوی كوردایەتی هەڵوێستی سەرەكی ئێمەیە. بەردەوامین لە هەوڵدانەكانمان بۆ ئەوەی كۆنگرەی نەتەوەیی بگەیەنینە یەكێتی سیاسی و سەربازی. بۆ ئەمەش سەردانی بەرپرسانی “پەدەكە” و “ینك” و “پەیەدە”شمان كردوە. لەوبوارەوە كێ چی دەوێت بیكات، ئێمە ئامادەین بۆ جێبەجێ كردنی. هەتا ووتمان كە ئێمە ئامادەین هێزی خۆمان رەوانەی هەر شوێنێكی ستراتیجی بكەین. بەڵام ئەو وەڵامانەی پێمان گەیشت زۆر سەرنجراكێش بوون و ووتیان:” ئەو هەڵوێستە زۆر باشە، بەڵام ئێستا پێویستیمان نیە “.

ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان(“كەجەكە”) رەزا ئاڵتون، لە كۆتایی دیمانەكەیدا رایگەیاند، دەبێت هەڵوێستی كوردان لەسەر بنەمای چارەسەری بێت و ووتی:” پێویستە گەلی كورد واز لە ئازادی خۆی نەهێنێت، بەڵام لەلایەكی دیكەشەوە گەلانی تریش پارچە نەكات. پێویستە نەك پارچەبوون، بەڵكو یەكێتی بە بنەما وەرگرێت. ئەگەر یەكێتی بنەما بێت، ئەو كاتە باوەری و ئایینیش ئازاد دەبن. كۆمەڵگا ئازاد دەبێت. هەموو كەس ئازاد دەبێت”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com