خه‌لافه‌تەکەی داعش له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا ناکۆکە
نوچە.نیت.Knn
یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەیەکی شەرعیی، لە بایەخی خەلافەتە راگەیەنراوەکەی داعشی کەمکردەوە و سەلماندوویەتی کە لەگەل ئاینی ئیسلامدا یەکناگرێتەوە. لە راگەیەنراوەیەکدا یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان نووسیویەتی: ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت له لایه‌ن ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، له‌گه‌ڵ بنه‌ما و مه‌رجه‌كانی ئیسلامدا یه‌ك ناگرێته‌وه. له راگەیەنراوەکەدا هاتووە: سه‌ره‌تا پێشوازیمان له یه‌كگرتنی ڕێكخراوی داعش كرد كه ئیستا ناوی خۆی بۆ (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) گۆڕیوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رگرییان له سوننه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دەکرد، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی داعش له‌و گروپانه و ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت و بانگهێشت كردنی موسوڵمانان تا گوێڕایه‌ڵیان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ بنه‌ما و مه‌رجه‌كانی ئاینی ئیسلامدا یه‌ك ناگرێته‌وه، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه زیانیان له سوودیان زۆرترە بۆ ئیسلام. ڕێكخراوی داعش رۆژی29ی حوزه‌یران ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی له‌و وڵاته‌دا دامه‌زراند و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی وه‌كو خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ڕاگه‌یاند. یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان وەبیری هێناوەتەوە ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت لە ئیسلامدا به واتای بریكار هاتووه، خه‌لیفه‌ش بریكاری ئوممه‌تی ئیسلامه، بریكاریش له‌ڕێی به‌یعتدانه‌وه ده‌درێ به بریكار. ده‌شڵێن: “هه‌روه‌ها بریكار بیردۆز نییه بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت كارا بکاته‌وه، ده‌بێ هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامی یان زانایان، ده‌وڵه‌تان و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامییه‌كان مه‌رجه‌عیه‌تێك پێكبهێنن و خه‌لافه‌ته‌كه به گونجاو بزانن، له‌به‌ر ئه‌وه ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت له‌لایه‌ن ته‌نیا گروپێكه‌وه ته‌واو نابێ و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕاستییه‌كانی ئیسلامه”. نموونە بە ئایەتی ٣٨ لە سوره‌تی شورا و ١٥٩ لە سوره‌تی ئالی عیمران هێنراوه‌ته‌وه کە چۆن ته‌واوی كاروباری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به ڕاوێژ ده‌كرێ، له ئیسلامدا ته‌نانه‌ت بۆ برینه‌وه‌ی شیری دایک لە منداڵ، دەبێ ڕاوێژ بكرێ، چۆن بۆ كاروباری خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌ت ڕاوێژ ناكرێ؟ له سه‌رده‌می هه‌رچوار خه‌لیفه‌ی ئیسلامدا، خه‌لیفه‌كان له‌ڕێی ڕاوێژه‌وه هه‌ڵبژێردراون، بۆیه ناگونجێ و ڕه‌وانییه لایه‌نێك خۆی خۆی بكا به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان. یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان ئەوەی لە عێراق روو دەدا بە شۆڕشێکی جەماوەریی ناوهێناوە و دەڵێ: “له عێراقدا شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی به به‌شداری سوننه‌كان و هۆز و گروپه‌كان بەرپا بووە، به‌ڵام گروپێك خۆی ده‌رخستووه و بۆچوونی زۆرینه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام و زانایان وه‌رناگرێ و خه‌لافه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی داعش به‌واتای هێرشكردنه سه‌ر سوننه‌كان دێت. بریاره‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی فیقهی ئیسلامه و به دڵنیاییه‌وه قبوڵکراو نییه”. یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دبلنی پایته‌ختی ئیرله‌ندایه و له لایه‌ن یوسف قه‌رەزاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ و سكرتێری گشتی یه‌كێتییه‌كه پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغیه.