پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد ده‌بێت و بارزانی به‌نیازه به‌ده‌نگدان یه‌كلایی بكاته‌وه
نوچە.نیت.NRT
پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ئه‌م خوله‌ش به‌ر كورد ده‌كه‌وێته‌وه و ئێرانیش پشتیوانی له‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كه ده‌كاته‌وه، بارزانیش پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كات كه بۆ ئه‌م خوله‌ش پۆسته‌كه له‌ده‌ست كورد دا بمێنێته‌وه. به‌ڵام تائێستا كورد كاندیدی فه‌رمی بۆ پۆسته‌كه ده‌ستنیشانه‌كردوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بارزانی به‌نیازه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌نگدان، كاندیده‌كانی پۆسته‌كه یه‌كلایی بكرێنه‌وه. پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه له‌ئێستادا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌مافی خۆی ده‌زانێت، تائێستا له‌دیاری كردنی كاندیده‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌نافه‌رمی باس له كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح و نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كرێت.