نهێنی دروستكردنی حكومه‌تی عێراق، له‌لایه‌ن ئێران‌و ئه‌مریكا‌و سعودییه‌وه ئاشكرا ده‌بێ
نوچە.نیت.Knn
ئه‌مریكا به نهێنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئێران سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه، حكومه‌تێك كه هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ش بۆ پێكهێنانی دیاری كراوه.
پێگه‌ی به‌غدادیه نیوز بڵاویكرده‌وه ئه‌مریكا به‌نهێنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌وڵاتانی سعودیه‌و ئێران ده‌ستیكردووه به گفتوگۆ بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ له‌عێراق كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست پێگه‌كه كه‌وتووه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌ی عێراق ماوه‌ی 2 هه‌فته ده‌خایه‌نێت و له 16 وه‌زیر پێكدێت، له‌به‌ر زوو راییكردنی كاره‌كانیش چه‌ند وه‌زاره‌تێك لاده‌برێن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی (به‌غدادیه نیوز) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند رۆژی رابوردودا دوو په‌یامی ناردووه بۆ به‌رپرسانی عێراق كه یه‌كه‌میان تایبه‌ته به‌دانانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موان بێت، په‌یامی دووهه‌میشیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه نه‌كرا، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.