بارزانی: چیتر ناتوانرێت رێگا لە دابەشبوونی عێراق بگیرێت

0

barzaniبارزانی: چیتر ناتوانرێت رێگا لە دابەشبوونی عێراق بگیرێت

 

نووچەنێت-ئاژانسەكان

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕوای وایە كە عێراق دابەش دەبێت و ئێستا شتێك نەماوە بەناوی شوناسی عێراقی بوون و كوردیش لە ئامادەسازیدایە بۆ سەربەخۆیی.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (بیلد ئیم زونتاژ)ی ئەڵمانی كە سبەینێ‌ تەواوی دەقەكەی بڵاو دەبێتەوە، ئاشكرای كردووە كە پەرلەمانی كوردستان لە ئامادەسازیدایە بۆ ئەنجامدانی راپرسی سەربەخۆیی كوردستان و گوتویەتی “سەربەخۆیی مافێكی سروشتی هەر نەتەوەیەكە”.
بارزانی وای نابینێت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بێت.
دەربارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و توركیا، بارزانی ئەو وڵاتەكەی بە “دراوسێیەكی باش” ناوبردووە.
بارزانی گوتویەتی مەسەلەی دابەشبوونی عێراق بابەتێكە كە چیتر ناتونرێت رێگە لە روودانی بگیرێت، دەربارەی ناسنامەی عێراقیش گوتویەتی “لە عێراقدا ناسنامەی كوردی، سوننی، شیعە و مەسیحی هەن، بەڵام ناسنامەی عێراقی بوونی نەماوە”.
بارزانی سەرهەڵدانی چەكدارە سوننییەكانی خستۆتە ئەستۆی رەفتارە چەوتەكانی نووری مالكی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com