17%ی نەوتی عێراق لەدەستی داعشدایە

0

oil isis17%ی نەوتی عێراق لەدەستی داعشدایە

نووچەنێت-ئەنادۆڵ

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) هەر لە سەرەتای هەڵكشانەكانییەوە هەڵپەی سەرچاوە نەوتییەكانی كردووە، ئەوەبوو لە عێراقدا بیرە نەوتەكانی نەینەوا و پاڵاوگەی بێجی كۆنترۆڵ كرد، لە سووریاشدا بیرە نەوتەكانی دێر زووری كۆنترۆڵ كرد كە لە گەورەترین سەرچاوە نەوتییەكانی سووریا.
بەپێی خەمڵاندنی پسپۆڕان ئێستا داعش دەستی بەسەر 17%ی یەدەگی نەوتی عێراقدا گرتووە، بەمەش داعش لە هێزە نەوتییە كاریگەرەكانی ناوچەكە و جیهانە.
داعش هەروەها دەستی بەسەر پاڵاوگە گەورەكانی وەك بێجیدا گرتووە و كۆنترۆڵێكی بەرچاویشی بەسەر دەروازەكانی گواستنەوەی عێراقدا هەیە.
بەوەی ئابووری عێراق بەڕێژەی 95% پشت بە نەوت دەبەستێت، داعش توانیویەتی زەبرێكی كوشندە لە ئابووری ئەو ووڵاتە بدات و بە نیازە بیرە نەوتەكانی باشووری عێراقیش كۆنترۆڵ بكات، هەرچەندە ئەركێكی تەواو سەختە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com