موسڵ: داعش خوێندنگه‌ ئایینیه‌كان داده‌خات

0


naynawaM2572014-1موسڵ: داعش خوێندنگه‌ ئایینیه‌كان داده‌خات

نوچە.نیت. ئاژانسەکان

چه‌كدارانی داعش ده‌یان خوێندنگه‌ی ئایینیی ناو خه‌لافه‌ته‌كه‌یان داخست كه‌ خوێندنگه‌ی حكومی و تایبه‌ت به‌ دیوانی وه‌قفی سوننه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌ین – كل العراق)، ژماره‌ی ئه‌و خوێندنگه‌ ئایینییانه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌ موسڵ دایخستوون، گه‌یشتووه‌ته‌ 36 خوێندنگه‌ و له‌نێویشیاندا دواناوه‌ندیی حه‌دبائی ئیسلامی هه‌یه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و خوێندگه‌ ئایینییانه‌ حكومین و له‌لایه‌ن دیوانی وه‌قفی سوننه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

به‌بیانووی لادان له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، رێكخراوی داعش كه‌وتووه‌ته‌ رووخاندنی مه‌زار و ناوه‌نده‌ ئایینییه‌كان و له‌ 10ی حوزه‌یرانی رابردووشه‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی ئه‌و گروپه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر موسڵ و ناوچه‌ سوننه‌كان گرتووه‌، چه‌ند مه‌رقه‌د و مه‌زارێكیان خاپوور كردووه‌

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com