ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ نوچەنێت: ئێمە و مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەسەر ریفراندۆم هیچ كێشەیەكمان نیە

0

PUK_KDP-logoئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ نوچەنێت: ئێمە و مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەسەر ریفراندۆم هیچ كێشەیەكمان نیە

نوچەنێت: تایبەت
كاكەمین نەجاڕ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، پارتی مامەڵە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات و لەسەر پرسی ریفرراندۆمیش، هیچ كێشەیەك لە نێوان پارتی و یەكێتیدا نیە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی وتی “بوونی جیاوازی لە بۆچوونی ئێمە و یەكێتیدا، شتێكی سرووشتییە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە لێكترازابین، چونكە ئێمە لەسەر ریفراندۆم كێشەمان لەگەڵ یەكێتی نیە، ئەو بابەتەیش تەسلیم بە پەرلەمانی كوردستان كراوە و سەرۆك داوای لە پەرلەمان كردووە، كە پەلە بكرێت لە درووستكردنی كۆمسیۆنێكی تایبەت بە هەڵبژاردن و راپرسی”.
كاكەمین نەجاڕ دەربارەی لێدوانی هەندێك بەرپرسی یەكێتی، كە پێچەوانەی بۆچوونی پارتییەوە لەسەر ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی كوردستانەوە دەدوێن وتی “ئێمە مامەڵە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكەین، لێرە و لەوێ‌ یەكێكیان قسەیەك دەكەن، ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو قسانە ناكەین، بەڵام مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ئێمە، هیچ جیاوازییەكیان نیە لەو پرسەدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com