كاكە حەمە بۆ نوچەنێت: هێشتا لە سەدا پازدەی خاكی كوردستان رزگار نەكراوە

0

1452071_766417256744373_4079202386215242605_nكاكە حەمە بۆ نوچەنێت: هێشتا لە سەدا پازدەی خاكی كوردستان رزگار نەكراوە

نوچەنێت: تایبەت
لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود (كاكە حەمە) رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەی رووبەڕوو بوونەوەی هەر ئەگەرێكە، كە لە ناوچە رزگاركراوەكان رووبدات، وتیشی “هێشتا لە سەدا پازدەی خاكی كوردستان رزگار نەكراوە”.
محەمەدی حاجی مەحمود، كە ئێستا فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەیە لە پارێزگای كەركووك، بە نوچەنێتی راگەیاند، بەشێكی زۆری خاكی كوردستان رزگاركراوە و ئەوەیش جەبهەیەكی فراوانی درووستكردووە، دەربارەی ئەو سنوورەی كوردستان كە ئێستا پێشمەرگە لێیجێگیرە و ناگاتە بەرزاییەكانی حەمرین، محەمەدی حاجی مەحمود وتی “بە بڕوای من دەبێت مامەڵە لەگەڵ واقیع بكەین، چونكە ئێستا لە نەخشەدا هەزار و پەنجا كیلۆمەتر زیاتر لە جەبهەیەكی پان و بەرینداین، بەڵام ئەگەر ئەو جەبهەیە لە سەر زەوی دیاری بكرێت، هەزار و پێنج سەد كیلۆمەتر زیاتر دەبێت، لە هەندێك شوێن هەیە ئێمە چووینەتە ناوەوە و لە هەندێك شوێنیش ئەوان هاتوونەتە ناوەوە، بۆیە جەبهەیەكی فراوانە و ئەو جەبهەیەش پێویستی بە پاراستن هەیە، پوێستمان بە دانانی هێڵێكی بەرگری هەیە لەو ناوچانەی كە رزگار كراون”.
وتیشی “ئێمە ئێستا دەمانەوێت، ئەو شوێنانەی كە لێینی و سوپای عێراق چۆڵی كردوو بیانپارێزین، چونكە پێشتر سەدا چلی ناوچەكانی كوردستان دابڕێنرابوون، ئێستا بەشێك لەو خاكە ئازاد كراوە، بەڵام بە مەزەندەی من هێشتا لە سەدا پازدەی خاكی كوردستان ماوە، رزگار بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com