نووچەنێت-ئیندیپێندێنت
رۆژنامەى ئیندیپێندێنتى بریتانى دەڵێت ژمارەى چەکدارانى داعش روو لە زیادبوونە و رێکخراوەکەش مووشەى بۆ ئەو کەسانە دیارى کردووە کە شارەزایى سەربازییان هەیە و ئامادەن لەناو داعش کار بکەن.
رۆژنامەکە دەڵێت بەهۆى بێ ئومێدبوونى سووننەکان لە نوورى مالیکى، ژینگەیەکى لەبار گونجاوە بۆ بەهێزبوونى داعش لەناو کۆمەڵگەى سوننى عێراقیدا.
بەپێى زانیارییەکانى رۆژنامەکە، داعش مووچەى 400 پاوەندى بریتانى (685 دۆلارى ئەمریکى) دەداتە ئەوانەى شارەزایى سەربازییان هەیە و دەبنە چەکدارى داعش.
رۆژنامەکە دەڵێت شکستهێنانى دانیشتنى پەرلەمانى عێراق تەنگژەى عێراقى قوڵتر کردۆتەوە، بەجۆرێک ئێستا کورد ئارەزووى جیابوونەوە لە عێراقیان هەیە و داعشیش خەلافەتى ئیسلامى لە ناوچە سوننییەکان دامەزراندووە.