ئه‌مریكیه‌كان پێیانوایه عێراق ناتوانێت ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه كه‌له‌ده‌ستی داوه
نوجە.نیت.knn
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای عێراق توانای به‌رگریكردنی له خۆی نییه و پێویستی به هاوكاریی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌ده‌ستی داون.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بلاَوی كرده‌وه، جه‌نراڵ مارتن دیمبسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاند، سوپای عێراق له توانایدایه به‌رگریی له به‌غداد بكات به‌لاَم به‌دووری زانی عێراق به‌ته‌نیا بتوانێت ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكاته‌وه كه‌به‌م دواییانه له‌ده‌ستی داوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به هاوكاری ده‌ره‌كی هه‌یه.
دیمبسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی داعش به‌هاوكاریی به‌شێك له‌سوونه‌كانی عێراق توانیویانه چه‌ند ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست بهێنن و له‌ئێستاشدا كارده‌كه‌ن بۆ به‌رگرییكردن له‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه.