مالیکی: سازش لەسەر بۆستی سەرەک وەزیران ناکەم
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رایگه‌یاند سازش له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ناكات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه.
مالیكی له نوسینێكدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌نگی هه‌ڵبژاردنی كرده‌و له‌و جه‌نگه‌دا توشی چه‌ندین تۆمه‌ت بۆته‌وه.
ئه‌و وتی” هیچ كات سازش له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنه‌وه‌م بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكه‌م”.
نوری مالیكی جه‌ختی كرده‌وه” چه‌ندین لایه‌نی ناوخۆی و ده‌ره‌كی به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته “زاڵمانه‌یان” دژی سیاسه‌تی من و ده‌وڵه‌تی یاسایان كردووه”.
مالیكی ده‌ڵێت” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێز هه‌بوون به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر من و چه‌ند كه‌سێكی تر له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵام توانیومانه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین له هه‌ڵبژاردن و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیشین”.