بۆ پێش ریفراندۆم، مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو راگەیاندراوێك بڵاو دەكاتەوە

0

yakgrtoبۆ پێش ریفراندۆم، مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو راگەیاندراوێك بڵاو دەكاتەوە

 

نوچەنێت: هەولێر

لە راگەیاندراوێكدا مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، چوار خاڵ بۆ پێش ریفراندۆم دەخاتەڕوو، كە هەر چوار خاڵەكە، گوزارشتن لەو كارانەی كە بۆ بەر لە ریفراندۆم پێویستە كورد لە بەرچاوی بگرێت و كارییان لەسەر بكات.

دەقی‌ راگەیندراوەكە:

 

ئەوەی پێش ڕیفراندۆم پێویستە.

وتارەكەی بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ چوار چێوەدان بوو، بەوەی بە شێوەی جۆراوجۆر لە دوای ڕوداوەكانی ناوەڕاستی عێراق گوزارشتی لێ دەكراو ، مكوڕی و جدی هەرێمیش دەردەخات لە هەنگاوەكان بەرەو قۆناعێكهی نوێ و، ئاماژەش بوو بە نا ئومێد بوون و دەستشتن لە عێراق.

بەڵام پێش هەر ڕاپرسیەك گرنگەكە:
1_ڕێكەوتننامەیەكی نوسراو لە نێوان هێز و پێكهاتە و لایەنەكاندا، لەسەر لێپرسراویەتی و چۆنیەتی ئیدارە كردنی ململانێكان و شێوازی گەیشتن بە ئامانجەكان و مسۆگەر كردنی سازانی نیشتیمانی و یەكیەتی نێوخۆیی و مانەوەی بڕیاری سیاسی بە یەكگرتوویی و ، دڵنیاكردنەوەی هەموان لە ڕۆڵ و مافەكانی لە ئایندەدا هەبێت.

 

2_بە شێوەیەكی جدی و بەرنامە بۆ داڕێژراو گفتوگۆ لەگەڵ پێكهاتە ناكوردیەكانی ناوچە كوردستانیە تازە ڕزگاركراوەكان دەست پێ بكات.

بە مەبەستی كەمكردنەوەی ترس و هەستیاریان و هەڵوێستی نەگۆڕی كورد لەهەمبەر ماف و ئازادی و داواكاریەكانیان لەسەربنەمای كوردستانی بوون و ژیان لە نیشتیمانێكی هاوبەشدا.

 

3_لە پەیوەندی بە مەسەلە یاسایەكەوە ، لە چوارچێوەی كۆی دەستوری عێراق و یاسا پەیڕەوكراوەكان و ، سەرجەم بژاردەو دەرفەتەكان بیربكرێتەوەو ، مەسەلەكە تەنها لە ماددەی (140)دا قەتیس نەدرێت.

 

4_ڕەنگە وا باشتربێت سەرجەم ئەو بەشەی نیشتیمان واتا ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەیەكەوە وەك یەك پاكێج ڕاپرسیان تێدا بكرێت و پارچە پارچە نەكرێت. ‌ چونكە كۆمەڵێ كێشەی یاسایی و مەیدانیمان لەكۆڵ دەكاتەوە و زۆرینەی هەندێ شوێنیش كەمی هەندێ شوێنی تر پڕ دەكاتەوە . ڕوەو ئاسۆ چاومان لە لوتكەی سەركەوتن.

4_7_2014
ئەبوبەكر عەلی(كاروانی)
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتو

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com