سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: كوردە فەتلاوییەكان وەرنەوە باوەشی گەل

0

10172701_698563170187207_1534805121928758750_nسەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: كوردە فەتلاوییەكان وەرنەوە باوەشی گەل

نوچەنێت: هەولێر
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی “كوردە فەتلاوییەكان” دەكات و دەڵێت، وەرنەوە باوەشی گەل.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پۆستێكدا كە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە، نووسیویەتی “كوردە فەتلاوییەكان، پێتان خۆش بێت یان نا، لە ئەرزی واقیع شتێك نەماوە بە ناوی عێراقی یەكگرتوو، جا فەتلاوییە كوردەكان، هەرچی زووە وەرنەوە باوەشی گەل”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، پاشگری “فەتلاوی” بۆ ئەو لایەنە كوردییانە بەكار دەهێنێت، كە پشتگیری یەكپارچەیی عێراق دەكەن و هاوهەڵوێستن لەگەڵ لیستی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات و هەروەها حەنان فەتلاوی ئەندامییەتی.
ئەو پەیامەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە كاتێكدایە، كە پێنج شەمەی رابردوو، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و داوای لێكردن، هەرچی زووە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com