سووننەكان دیسان داوای پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن
نووچەنێت-تۆڕی میدیایی عێراقی
فراكسیۆنی “یەكێتی هێزە نیشتیمانییەكان” دەڵێت بەم زووانە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، تا قەناعەت بە كورد بهێنن پۆستی سەرۆ كۆمار بدرێتە عەرەبی سوننە.
قاسم فەهداوی بەناوی فراكسیۆنی “یەكێتی هێزە نیشتیمانییەكان” ەوە لە لێداونیدا بۆ تۆڕی میدیایی عێراقی ئاشكرای كردووە كە فراكسیۆنەكەیان شاندێك رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات تا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی كوردی بكەن و قەناعەتیان پێبهێنن بۆ خولی ئەمجار كورد پۆستی سەرۆك پەرلەمان وەربگرێت و پۆستی سەرۆك كۆماریش بۆ عەرەبێی سوننە بێت.
فەهداوی گوتویەتی لیژنەكەمان بە رێككەوتنێك لەگەڵ هەرێمەوە دەگەڕێتەوە كە هەردوولا راز بكات، رەتیشی كردەوە ئەوان لەگەڵ هەرێم ناكۆك بن یان شت بەسەر یەكدیدا بسەپێنن.
یەكێتی هێزە نیشتیمانییەكان هاوپەیمانێتییەكی سوننییە و لە ئەنجامی یەكگرتنی لیستەكانی موتتەحیدونی ئوسامە نوجێفی و ئەلعەرەبییەی ساڵح موتڵەگ و دیالە هەوییەتنا و وەفای ئەنبار پێكهاتووە.