واشنتن تایمز: كۆنترۆڵكردنی كەركووك لەلایەن پێشمەرگەوە جێگەی دەستخۆشییە

0

Kurdish-pershmarga-defend-Kirkukواشنتن تایمز: كۆنترۆڵكردنی كەركووك لەلایەن پێشمەرگەوە جێگەی دەستخۆشییە

نووچەنێت-ئاژانسەكان

دۆخی عێراق بابەتی زاڵی ناو رۆژنامە سەرەكییەكانی ئەمریكایە، هەندێكیان هەڵاتنی سوپای عێراق لە بەرامبەر داعش بە كارەسات ناو دەبەن و هەندێكی دیكەشیان داوا دەكەن ئیدارەی ئۆباكا پشتیوانی كورد بكات.

*رۆژنامەی كریستیان ساینس مۆنیتەر دەڵێت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ماوەی 10 ساڵە بە ملیاران دۆلاری خەرج كردووە، لەپێناو پەرەپێدانی سوپای عێراقدا كەچی لە ماوەیەكی كورتدا ئەو سوپا عێراقییە لە بەرامبەر داعشدا شكستیان هێنا و هەڵاتن.
كریستیان ساینس مۆنیتەر بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت، دوای هەموو ئەمەی روویدا، چەند سەد راوێژكارێكی سەربازی دەتوانن چی پێشكەشی سوپای عێراق بكەن؟
رۆژنامەكە ئاماژەشی بە گەندەڵیەكانی سوپای عێراق كردووە، بەجۆرێك بەرزبوونەوەی پلە لەناو ئەو سوپایەدا پەیوەندی بە پیشاندانی دڵسۆزییەوە هەیە بۆ نووری مالكی نەوەك لەسەر بنەمایەك پرۆفێشناڵ بێت، هەروەها ئەو سوپایە لە شارە سوننییەكاندا وەك سوپای داگیركەر رەفتاری كردووە و هەڵسوكەوتی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیش تەواو وەحشیانە بووە.

*رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژە بە رۆڵی
ئازایانەی پێشمەرگە دەكات و دەڵێت ئەوكاتەی سوپای عێراق لە بەرامبەر داعش بەزین و هەڵاتن، هێزەكانی پێشمەرگە هەستان بە پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان. رۆژنامەكە دەڵێت كورد ئیدی نایانەوێت بچنەوە ژێر باڵی بەغدا.

*رۆژنامەی واشنتن تایمز ووتارێكی جەنەراڵی خانەنشینی ئەمریكی جیمز لیۆنزی بڵاوكردۆتەوە كە داوای كردووە ئیدارەی ئۆباما پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان بكات. ئەو جەنەراڵە دەڵێت هێزی پێشمەرگە بەپەلە چوونە شاری كەركووك و نەیانهێشت چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی ئەو شارە بە نەوت دەوڵەمەندە بكەن و بۆ ئەم كارەش دەبێت ئیدارەی ئەمریكی دەستخۆشییان لێبكات

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com