سەرچاوەیەک: ئەمریکا دژی سەربەخۆیی کوردستان نییە

0

113سەرچاوەیەک: ئەمریکا دژی سەربەخۆیی کوردستان نییە

 

نوچە.نیت.نیشان

پێشهاتەکانی عیراق‌و کوردستان خێرا دەبن، بەپێی راگەیاندێکی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی‌و لەکاتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان دۆستانی کورد دان بەو قەوارەیەدا دەنێن‌و ئەوانەی کە دژی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردیشن ئەوا لە ئاست ئەو خواست‌و بڕیارەی کورد بێدەنگی هەڵدەبژێرن.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادارو نزیک لە نیشان پرێس، واشنتن دوو هەڵوێستی جیاوازی هەیە، هەڵوێستی راگەیاندنە فەرمییەکان‌و هەڵوێستی رووبەرووی سەرمێز لەگەڵ کورد هەڵوێستی بێلایەنی نیشان دەدەن.

سەرچاوەکەی نیشان پرێس ئاشکرای کرد کە ئەمریکا هانی کورد نادات بۆ جیابوونەوەو پێکهێنانی دەولەتی سەربەخۆ، بەڵکو پێی باشە بۆ قۆناغی داهاتووی عیراق کورد لە پرۆسێسی سیاسی عیراق بەشدار بێت‌و رۆڵی ئەرێنی خۆی بنوێنێ، سەرچاوەکە ئاشکرای کە مەبەستی ئەمریکا لەم هەڵوێستەدا هەوڵدانە بۆ دەربازکردنی ناوبانگی نێودەوڵەتی خۆیەتی، بەڵام ئەگەر ئەمکارەی ئەمریکا واتای ئەوە نییە کە کۆشکی سپی بکەوێتە جوڵەیەکی دیپلۆماسی گەورە بۆ پوچەڵکردنەوەی خەونی کورد، بەڵکو چاوەڕی دەکات تا دەوڵەتێکی ئەمری واقیع یان دیفاکتۆ دروست دەبێت ئەوسا ئەمریکا سیاسەتی خۆی لەسەر پێشهاتە نوێیەکان دادەڕێژێتەوەو دوای ماوەیەکی کورت‌و بە پاساوی پاراستنی رەوتی دیموکراسی لە ناوچەکە دان بە دەوڵەتی کوردیدا دەنێت.

لە لایەکی تریشەوە هەڵوێستەکانی کۆشکی سپی لە چەند رۆژی رابردووەوە تا ئەمڕۆ هەندێ گۆڕانی بەسەدا هاتووە، لەمبارەیەشەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە هەڵوێستی وڵاتەكەی بەرامبەر عێراق بریتییە لەوەی کە: “عێراقێكی یەكگرتوو یانی عێراقێكی بەهێز و  خواستی كوردیش بۆ سەربەخۆیی شتێكی نوێ نییە و پێشتر گوتویانە”.

جین ساکی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند کە: “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رێی تەلەفۆنەوە، بە بارزانی راگەیاندووە، کە یەکگرتوویی خاکی عێراق، واتە عێراقێکی بەهێز”. وتیشی کە: “نابێ لەم کاتەدا هیچ هەلێک بدەین بە تیرۆریستان و سەرکردەکانی عێراق دابەش بن”.

دەربارەی رێفێراندوم و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانیش، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە: “پێشتریش چەندین جار ئەو خواستەی خۆیان بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ باس کردووە و شتێکی نوێ نییە، کە تەنیا لە هەفتەی رابردوو بیستبێتمان، بەڵام رەنگە ئێستا بارودۆخەکەی جیاواز بێت”. دەربارەی یەکگرتنەوەی هەڵوێستە سیاسییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئێران‌و مالیکی، رایگەیاند کە: “ئێمە هەڵوێستمان هەمیشە روون و ئاشکرایە و باوەڕمان وایە، عێراقێکی یەکگرتوو واتە عێراقێکی بەهێز و عێراقێکی بەهێزیش واتە عیراقێکی یەکگرتوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com