نوجێفی: داواكاریی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی مالیكیه‌وه‌یه ئوسامه نوجێفی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مالیكی بوه‌ته به‌شێك له‌ڕابردوو، ده‌شڵێت، داواكاری كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌راوێزخستنه‌وه‌یه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یڕه‌وی كردوه.
له میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی، ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نوری مالكیی بوه‌ته به‌شێك له‌ڕابردوو، وتیشی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جۆبایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیی كردۆته‌وه، كه پێویسته گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی عێراقدا بكرێت.
سه‌باره‌ت به داواكاریه‌كانی كوردیش بۆ جیابونه‌وه، نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌راوێزخستنی به‌شێك له‌پێكهاته‌كانی عێراقه‌وه، كه له‌لایه‌ن نوری مالكییه‌وه له ڕابردوودا په‌یڕه‌و كراوه، كورد په‌نا بۆ جیابونه‌وه ده‌بات.