بارزانی لێبوردنیکی تایبەت بۆ زیندانیان دەردەکات
نوچە.نیت.NRT
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیدا “لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆ زیندانیانی هه‌رێم” ده‌ربكات.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له سه‌ر خواستی خۆی سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ په‌رله‌مان، بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنه ئیسلامییه‌كانی په‌رله‌مان داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆ زیندانیانی ئیسلامی ده‌ربكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی NRT له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی به‌ڵێنی به‌و لایه‌نانه داوه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به راوێژ له‌گه‌ڵ راوێژكارانی یاسایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌رله‌مان لێبوردنێكی تایبه‌ت و سنووردار ده‌رده‌كات.
له باره‌ی واده‌ی ده‌ركردنی ئه‌و لێبوردنه تایبه‌ته‌وه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ست نییه.
داوای فراكسیۆنه ئیسلامییه‌كان دوای ئه‌وه دێت له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌ی كاری په‌رله‌ماندا، ئه‌و لایه‌نانه داوایانكرد یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌موار بكرێته‌وه و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت دوای شه‌ش مانگ یاساكه بهێنرێته‌وه په‌رله‌مان بۆ هه‌موار كردنه‌وه