ئه‌مریكا ده‌رگای په‌نابه‌رێتی به‌ڕووی هاولاَتییانی عێراقدا ده‌كاته‌وه
نوچە.نیت. ئاژانسەکان
ئه‌مریكا ده‌رگای په‌نابه‌رێتی به‌ڕووی هاولاَتییانی عێراقدا ده‌كاته‌وه و حكومه‌تی عیراقیش رێگری ناكات و ده‌ڵێت، هاوڵاتیان ئازادن.
پێگه‌ی وه‌ره‌دنا، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه له هه‌ولێر بلاَویكردۆته‌وه، به‌هۆی نائارامی بارودۆخی عێراق و په‌لاماره تێرۆریستیه‌كانه‌وه كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌رگای پێدانی په‌نابه‌رێتی به‌ڕووی هاولاَتیانی عێراقدا كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق و كرده‌وه تێرۆریستیه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه ئاواره‌بوون ده‌توانن داوای په‌نابه‌رێتی له ئه‌مریكا بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه ئه‌وان هانی كه‌س ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به‌لاَم ڕێگرییش له‌كه‌س ناكه‌ن بۆ داواكردنی په‌نابه‌رێتی، چونكه به‌گوێره‌ی ده‌ستوورو یاساكانی مافی مرۆڤ هه‌موو كه‌سێك ئازاده شوێنی نیشته‌جێبونی خۆی هه‌ڵبژێرێت