قادر عەزیز بۆ نوچەنێت: راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، پێویستی بە ئامادەكاری تەواو هەیە

0

قادر عەزیز بۆ نوچەنێت: راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، پێویستی بە ئامادەكاری تەواو هەیە
qadr_aziz~s600x600
نوچەنێت: هەولێر
سكرتێری گشتی حیزبی ئایندەی كوردستان، بە نوچەنێتی راگەیاند، پاڵپشتی هەموو بڕیارێكی سەرۆكی هەرێم دەكەن، ئەگەر ئەنجامدانی راپرسی یان راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان بێت، بەڵام وەك ئەو دەڵێت “ئەو هەنگاوانە پێویستیان بە ئامادەكارییەكی تەواو هەیە”.
قادر عەزیز سكرتێری حیزبی ئایندەی كوستان، بە نوچەنێتی راگەیاند، بەهۆی رووداوەكانی عێراقەوە، دەرفەتێك بۆ كورد هاتۆتە پێشەوە، كە هێزی پێشمەرگە بچێتە ناو كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بەشێوەیەكی كردەیی، بیانگەڕێننەوە سەر هەرێمی كوردستان، ئەوەیشی بە هەنگاوێكی گرنگ زانی، بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان.
قادر عەزیز وتیشی “ئێمە وەك حیزبی ئایندەی كوردستان، هەموو خەبات و تێكۆشانی خۆمان بۆ بەدیهێنانی خەونی سەر بەخۆی دەخەینەگەڕ، وە پشتیوانی هەموو هەڵوێست و بڕیارەكانی ڕێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، چ لە ئەنجامدانی راپرسی یان لە راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، بەڵام هێشتا پێمانوایە ئەمە كاتی ماوە و ئامادەكارییەكی تەواوی پێویستە، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەم لەسەر ئاستی دەرەوەیش، لە هەموو بوارەكانی یاسایی و دەستووری و راگەیاندن و جەماوەری و سیاسیی و ئابوورییەوە”.
قادر عەزیز وتیشی “پێویستە لە پەرلەمانی كوردستان یاسایەك دەربچێت، كە ناسنامەی ئەم دەوڵەتە، وەك دەوڵەتێكی مەدەنی دیموكراسی بخاتە ڕوو، ئەگەر ئەو یاسایە دەربچێت، ئەوە هەموو خەڵكی كوردستان پاڵپشتی ئەو دەوڵەتە دەكات، ئەوكاتە كە ئەو یاسایە دەرچوو، بخرێتە راپرسییەوە و دەوڵەتەكە رابگەیەنرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com