پەرلەمانتارێكی پارتی بۆ نوچەنێت: سەرۆك باسی وادەی راپرسی و سەربەخۆی كوردستانی نەكرد

0

پەرلەمانتارێكی پارتی بۆ نوچەنێت: سەرۆك باسی وادەی راپرسی و سەربەخۆی كوردستانی نەكرد
President-Masoud-Barzani-3
نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، ناوەرۆكی وتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ نوچەنێت ئاشكرا كرد و وتی “سەرۆك باسی وادەی راپرسی و سەربەخۆی كوردستانی نەكرد.
لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی لە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم كرد و وتی “كۆبوونەكە دوو تەوەری لە خۆی گرتبوو، یەكێكیان باسكردن بوو لە رەوشی ئێستای عێراق و تەوەرێكی تریشیان تایبەت بوو بە پرسی دامەزراندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستاندا.
شوان شێخ ئەحمەد وتی “سەرۆك بڕوای وابوو، ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، بەرەنجامی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی عێراقە، چونكە ئەوا نەبێت، ناكرێت لەو ماوە كەمەدا ئەو دۆخە لە عێراق درووست بێت، هەروەها سەرۆك باسی لەوە كرد، كە لە ماوەكانی رابردوودا كورد رۆڵی گرنگی بینیوە بۆ پێكهێنانەوەی عێراق، بەڵام سیاسەتی هەڵەی لایەنە عێراقییەكان ئەم دۆخەی خولقاند”.
شوان وتیشی “سەرۆك باسی ئەوەیشی كرد، كە هێزی پێشمەرگە ناكێشنەوە، چونكە ناكرێت خەڵكی خۆمان بەجێبهێڵین و بیاندەینە دەست كەسانی تر”.
شوان رەتی كردەوە، كە سەرۆكی هەرێم وادەی راپرسی و سەربەخۆی دیاری كردبێت، وتی “سەرۆك باسی وادەی راپرسی و سەربەخۆیی كوردستان نەكرد”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com