ئێران و مالیکی دژایەتی سەربەخۆیی کوردستانیان راگەیاند
نوچەنێت . ئاژانسەکان
لەوتاری هەفتانەی خۆیدا نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەوڵەتی کوردی دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت و کاولکاری لەعێراقدا، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی ئێرانیش دەڵێت، ناکرێت عێراق دابەشبکرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران دژی پەرتکردنی عێراقە.
ئەمرۆ نوری مالیکی لەوتاری هەفتانەی خۆیدا، لەوەڵامی ئەو لێدوانەی بارزانی سەرۆکی کوردستان ” مادەی 140 جێبەجێکراوە” و کۆتایی پێهاتووە، رایگەیاند ” تا ئێستا مادده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كراوه، كه‌سیش بۆی نیه بڵێت ماده‌كه جێبه‌جێكراوه”.
لەبارەی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردییەوە، کەبڕیارە سبەینێ سەرۆکی کوردستان لەپەڕلەماندا ئەو پرسە بخاتە بەرباس، مالیکی وتی” له‌ده‌ستوری عێراقیدا، شتێك نییه به‌ناوی مافی چاره‌ی خۆنوسین و ده‌وڵه‌تێكی كوردی له عێراق ده‌بێته هۆی دروستكردنی گرفت و كاولكاری له عێراقدا”.
لەلایەکی ترەوە، محه‌مه‌د حه‌سەن ئه‌بو تورابی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی “ئیرنا”، دژایه‌تی وڵاتەکەی بۆ دابەشکردنی عێراق راگەیاند و وتی “پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراق، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی ئوممه‌ی ئیسلامیه”.وتیشی “ناكرێت عێراق دابه‌شبكرێت، ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی ده‌ستی به‌م بژارده‌یه‌وه گرتوه كاریگه‌ره به ده‌زگای هه‌واڵگری قه‌واره‌ی جوله‌كه‌و ملهوڕی جیهانی، له‌نێو گه‌لی عێراقدا هیچ جێگایه‌كی نییه”.
ئەو بەرپرسەی ئێران راشیگەیاند “جوگرافیای عێراق رێگه به په‌رتبونی نادات، پاراستنی یه‌كێتی نیشتیمانی عێراق له‌نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیدا ده‌رگا له‌به‌رده‌م ملهوڕی جیهانی داده‌خات‌و شكستده‌هێنێت به‌و پلانگێڕییه بۆ دابه‌شكردنی عێراق”.