یه‌كگرتوو: نه‌وتی كوردستان به‌نرخی جیهانی فرۆشراوه
نوچەنێت
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باس له‌وه ده‌كات، كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخێكی هه‌رزانتر له نرخی بازاڕه‌كانی جیهان فرۆشراوه، لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستانیش رایگه‌یاند، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخی جیهانی فرۆشراوه.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی به پێگه‌ی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندوه: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستیان گه‌یشتووه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخی جیهانی فرۆشراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌كگرتوو، وتیشی: ئه‌وان به‌دواداچوونیان كردووه و له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانیان پرسیوه كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخی جیهانی فرۆشراوه و له 100دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه‌متر نییه.
پێشتر “عاسم جیهاد” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان، سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به وڵاتان فرۆشتووه، و نرخی فرۆشتنه‌كه‌ش زۆر هه‌رزانتر بووه له نرخی بازاڕه‌كانی جیهان و به وته‌ی ئه‌و 65 دۆلار بووه بۆ هه‌ر به‌میلێك.
رادیۆ نەوا