ئاشتی هه‌ورامی: به‌بێ ئاگاداری توركیا، هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت
نوجە.نیت.خەندان
وه‌زیری سامانە سرووشتییه‌کانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا و هه‌رێم ستراتیژییه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه نییه، ده‌شڵێت: “به بێ ئاگاداری ئه‌نقه‌ره سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نرێت”.
رۆژنامه‌ی حورییه‌تی تورکی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا چاوپێکه‌وتنێکی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه رۆژنامه‌نووس جانسو چاملحبێلی نێردراوی ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیداوه، ده‌ڵێت: “په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتیژییه و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رژه‌وه‌دنییانه نییه، بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێک بنێین کۆنفیدڕاڵی بێت یان جۆرێک له جۆره‌کانی سه‌ربه‌خۆیی بڕواناکه‌م سه‌رکرده‌کانمان به بێ ئاگاداری ئه‌نقه‌ره و به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ته‌واوی لێ ئاگاداربن ئه‌و هه‌نگاوانه بنێن”.
ده‌شڵێت: “هه‌نگاوێک نانرێت که ببێته مایه‌ی سوپرایز، به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ی برایه‌تی ڕاوێژ ده‌کرێت، هه‌ر بڕیارێکیش بدرێت که ببێته هۆی کاریگه‌ری بۆسه‌ر لایه‌نی تر به دڵنیاییه‌وه هه‌ردوولا راوێژ به یه‌کتری ده‌که‌ن و هه‌نگاوێک نانرێت که ببێته سوپرایز بۆ هیچ لایه‌کمان”.
ده‌رباره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر به ریفراندوم که‌رکوک بێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا به‌شه بودجه‌مان له داهاتی نه‌وت له‌وانه‌یه له‌نێوان %25-30 بێت”.
ده‌رباره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌ڵێت: “تورکیا هیچ به‌شێکی له نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها پاره‌ی گواستنه‌وه و ترانزیتی وه‌رده‌گرێت”.