داوا دەكرێت ماهیر رەشید لە تەنیشت ئیبراهیم ئەحمەدەوە بنێژرێت

0

10428603_867247503303420_5813720173232726327_nداوا دەكرێت ماهیر رەشید لە تەنیشت ئیبراهیم ئەحمەدەوە بنێژرێت

نوچەنێت: هەولێر

قادر نادر كە كوردێكی دانیشتووی وڵاتی سوێدە و بە یەكێك لە داكۆكیكارەكانی مافی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدان دادەنرێت، ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك رەخنە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەدات، كە رێیان بە مانەوەی ماهیر رەشید خەزوری قوسەی كوڕی سەددام حوسێن داوە، تا رۆژی مردنی لە سلێمانی بژی.
قادر نادر داوا لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات، كە تەرمی ماهیر لە تەنیشت ئیبراهیم ئەحمەدەوە بنێژن.

دةقى داواكارييةكى قادر نادر
داوا له‌یه‌كیتی و هیرۆ ده‌كه‌م ماهیر ره‌شید له‌ته‌نیشت برایم ئه‌حمه‌د بنێژێ

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار و كۆتایی جار نابێ ئه‌و جه‌لادانه‌ ی كورد
١\داكۆكیان لێ ده‌كرێ وه‌ك خه‌زره‌جی له‌دانیمارك ، سولتان هاشم له‌دادگا ….
٢\ده‌یانكه‌نه‌ به‌رپرس به‌ده‌نگ وقوربانی كورد وه‌ك وه‌فیق سامه‌رائیی
٣\له‌دادگاكان ئازادیان ده‌كه‌ن وه‌ك تارق ره‌مه‌زان
٤\فشار بۆ به‌غدا ده‌هینن دادگایی جاشه‌كان دابخات
سه‌دان سه‌رۆك جاش له‌ژێر بالیانه‌
٥\عزه‌ت ودوری وپیاوه‌كانی به‌عس له‌كوردستان ته‌راتین ده‌كه‌ن
٦\ له‌كوردستان و سلێمانی ده‌یان پارێزن وه‌ك ته‌ها محیدین مه‌عروف و لوا روكن ماهیر ره‌شد
٧\ داوا له‌فرۆكه‌وانه‌كانی سه‌دام كرا وه‌رنه‌ سلێمانی ژیانتان ده‌پارێزین
كۆی ئه‌مانه‌ زۆرینه‌ی تاله‌بانی دارێژه‌ری تێكشكانی كه‌رامه‌تی تاكی كورد بوو له‌جه‌لادانی ئه‌نفال و مه‌سعودبارزانیش به‌قودره‌تی ئیلاهی عاشقی جاشه‌

من ته‌نیا ئه‌وه‌ده‌پرسم یه‌كێ بنه‌ماله‌ی قوربانی بێ به‌چ كه‌رامه‌تێكه‌وه‌ ده‌توانێ له‌ناو حزبێ بێ بكوژی باو ك و خوشه‌وسته‌كانی ئاوا مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بكرێ !؟
به‌داخم سوپایه‌ك رێكخراو ی به‌نا و داكۆكی ئه‌نفال و چالاكوان هه‌ن كه‌چی نوقه‌یان لێبراوه‌ له‌وه‌ش زیاتر به‌شكیان كادیری پارتی وویه‌كیتین !؟
پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ یه‌كیتی بیبه‌ن له‌ته‌نیشت برایم ئه‌حمه‌د ینیژن مادام پیتان شەرم نیە لەکوردستان بژین !؟

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com