شاندێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مالیكی و جه‌عفه‌ری كۆبووه‌وه
نوجە.نیت.NRT
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له شاری به‌غدا كۆبونه‌وه.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتبون له نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و له‌تیف ره‌شید راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق .
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ئیبراهم جه‌عفه‌ری، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و، پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌به‌شداری سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌مانی نیشتیمانی شیعه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستی یه‌كڕیزی نیشمانی و به‌شداریكردنی كارا له یه‌كه‌م دانیشتنی رۆژی سێشممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌ختیار شاوه‌یش په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردسان له په‌رله‌مانی عێراق، به NRT راگه‌یاند” شانده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌ته‌وه و، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه”.