بارزانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
نوچە.نیت.KNN
مه‌سعود بارزانی داوای دورخستنه‌وه‌ی نوری مالكی له ده‌سه‌ڵات ده‌كات و ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی عێراق به گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی به‌غداد ده‌كرێت، ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 بۆسه‌ر هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكاری له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات.
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام پێشوازی له نیكۆلای میلادینۆڤ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق كردوه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا میلادینۆڤ داوای له‌بارزانی كردوه، كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر كردویانه، هاوكاری عێراق بكه‌ن و له دروستكردنه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نوێ‌دا رۆڵیان هه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندوه، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی به‌غداو پشتگوێ خستنی لایه‌نه‌كانی دیكه، قه‌یرانه‌كانی عێراق قوڵتر بونه‌وه، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته له به‌غداد بگۆڕدرێت و ئه‌وانه‌ی هۆكار بوون، دان به شكسته‌كانیان بنێن و رێگه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی نوێی سیاسی له عێراق بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دورخستنه‌وه‌ی نوری مالكی له ده‌سه‌ڵات.
هاوكات بارزانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كی شه‌فاف له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 كردۆته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر خاكی هه‌رێم، داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردوه بۆ ئه‌و كاره هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن.