سەرۆکی پەلەمانی کوردستان: ئەو سنورە دەستکردانەی بەریتانیا کێشاویەتی، سەدەیەکە ئازاری کورد دەدات

0

2962014519602_balweze-berytanya-(1)سەرۆکی پەلەمانی کوردستان: ئەو سنورە دەستکردانەی بەریتانیا کێشاویەتی، سەدەیەکە ئازاری کورد دەدات

نوچە.نیت.رووداو

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٩ ی حوزەیران، د.یوسف محەمەد، سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبونی د.جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پێشوازیانکرد لە(ئەنگوس مگکی و جۆن میتچڵ) کونسوڵ وجێگریی کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کە بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان و گفتوگۆکردن سەبارەت بەرەوشی هەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان  سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، کونسوڵی بەریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و بایەخی ئەو پەیوەندییانەشی لە چەند خاڵیکدا خستەڕوو، سەردانی هەفتەی ڕابردووی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی بەخاڵێکی گرنگی ئەو پەیوەندییانە ئاماژە پێکرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا د. یوسف محه‌مه‌د، باسی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەی كرد، بەتایبەتیش شەڕو رووداوەکانی ئەم ماوەیەی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە سەرۆکی پەرلەمان وتی “ڕۆیشتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەو ناوچانە، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سڤیل و ئارامی و ئاسایشە، راستە ئەو ناوچانە خاکی کوردستانن، بەڵام دوابڕیار لای هاوڵاتییانی ئەو ناوچانەیە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.”

لەبارەی پەیوەندی مێژویی بەریتانیاو کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان وتی؛ “لە مێژوودا بەریتانیا وڵاتەکەمانی بە هێڵی دەستکرد پارچەپارچە کردووە، ئەو سنورە دەستکردانەی بەریتانیا کێشاویەتی سەدەیەکە ئازاری کورد دەدات، هیوادارین لە ئێستا هاوکارمان بن بۆ سڕینەوەی سنوورە دەستکردەکانی وڵاتەکەمان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com