تەوەر : داعش، عێراق، کوردستان.
……………………………
عیراق له دووڕیانی مان و نه‌ماندا
زانا رۆستایی بۆ تەوەری نوچەنێت
روداوه‌كانی مانگی حوزه‌یران له عیراق سه‌رنجی هه‌موو جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشهاته‌كان ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار و به‌په‌له‌بوون، شیكه‌ره‌وه سیاسیه‌كانیش نه‌یانده‌توانی وه‌كو پێویست شرۆڤه‌ی دروستی بۆ بكه‌ن، دوای یازده ساڵ له حوكمڕانی شیعه له عیراق، كه پاش زیاتر له 80 ساڵ دابڕان له حوكم و ده‌سه‌ڵات هاتبونه‌وه پێش، هێشتاش نه‌یانتوانی نمونه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و باری ئاڵۆزی عیراق پێشكه‌ش بكه‌ن.
بۆیه به‌ڕای من، ئه‌وه‌ی له عیراق روو ده‌دات، به‌ره‌نجامی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته تایفه‌گه‌ریه‌یه، كه حوكمڕانیی عیراقی پێوه ده‌كرا، عه‌قڵیه‌تێك كه لێواو لێو بوو له نادادگه‌ری به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانی هاوبه‌ش له عیراقدا، ئه‌و سیاسه‌ته زه‌مینه‌یه‌كی نایابه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تیرۆر، بۆیه سه‌ره‌ڕای جه‌نگی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ تیرۆر، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی په‌راوێز خستنی پێكهاته‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب و بگره چه‌وساندنه‌وه‌شیان بابه‌تێكی جیدیه .
خوێندنه‌وه‌ی من بۆ رووداوه‌كان، وای بۆ ده‌چم كه عیراق به‌ره‌و دابه‌ش بوون ده‌چێت، له باشترین ئه‌گه‌ریدا بۆ سێ هه‌رێم، كه ئه‌وه‌ش پرۆژه‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوه‌و له كۆنگریس په‌سه‌ند كراوه، ره‌نگه سه‌ریش بكێشێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، یان سێ ده‌وڵه‌تی كورد و سوننه و شیعه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه ئێستا پێی ده‌وترێت عیراق.
سوپای عیراق له راستیدا سوپای تایفه‌یه‌كی عیراق بوو، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتیمانی و پیشه‌یی پێكنه‌هاتبوو، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی وڵات به‌كار ده‌هات، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سنوره‌كان به‌كار نه‌ده‌هات، سوپایه‌ك كه پڕ بوو له گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری، خاوه‌ن ئه‌زمونێك نه‌بوو له‌بواری جه‌نگ و مه‌شقی ته‌واوی پێنه‌كرابوو بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی جه‌نگی ناو شار، دابڕواو بوو له مێژووی پڕ دڕنده‌یی و شاره‌زایی سوپای پێشوی عیراق، ئه‌و جۆره سوپایه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه وه‌ك به‌فر بتوێته‌وه له‌به‌رده‌م تارماییه‌كانی تیرۆر .
ئه‌وه‌ی ئێستا له عیر اق شه‌ڕ بۆ مالیكی ده‌كات، میلیشیایه‌كی مه‌زهه‌بی جۆشدراو به عه‌قیده‌یه‌كی تایفی توندره‌و به خه‌یاڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی مێژووی له نه‌وه‌كانی یه‌زیده، نه‌ك سوپایه‌ك كه هه‌ڵگری عه‌قیده‌یه‌كی نیشتیمانی بێت و كار بۆ سه‌روه‌ری عیراق و پاراستنی خاكه‌كه‌ی بكات.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێ ئه‌وه‌یه، ئایا كورد چ گایه‌كی له‌م گاگێره‌دا هه‌یه تا خۆی تێوه بگلێنێ؟
له راستیدا كێشه له نێوان حكومه‌ت و تیرۆر نیه به‌ته‌نها، تا كوردیش بڵێت منیش به‌شێكم له‌م حكومه‌ته‌و ده‌بێ پارێزگاری لێ بكه‌م، هه‌روه‌ها مالیكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی وه‌كو به‌شیك له سیسته‌می به‌رگری عیراق سه‌یر نه‌كردوه‌و تا ئێستاش میزانیه‌ی بۆ ته‌خان نه‌كردوه، تاوه‌كو ئێستا کورد له‌سه‌ری بێته ده‌نگ.
پێویسته كورد نه‌چێته ژێر گوشاری ئێران و له‌و شه‌ڕه تێوه نه‌گلێ، پێویسته خاكی خۆی بپارێزێت و یه‌كریزی خۆی تۆكمه بكات و داوای چاره‌سه‌ری سیاسی بكات بۆ كێشه‌كان، هه‌رگیز نه‌كه‌وێته ئه‌و هه‌ڵه‌یه كه ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی چاره‌نوسمان و سنورمان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌یه هێرشی بكه‌ینه سه‌ر، دەبێت ته‌نها له حاڵه‌تی به‌رگریدا بین و هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شی لێقه‌وماوان بكه‌ین، به‌م شێوه‌یه كوردستان پارێزراو ده‌بێت، له پریشكه‌ی ئه‌و جه‌نگه وێرانكه‌ره.
ئاینده‌ی كوردستان له به‌ره‌نجامی ئه‌و جه‌نگه ده‌توانین به قازانجی كورد بشكێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك گوتار و یه‌ك سیاسه‌ت پیاده بكه‌ین و رێگا به مل ملانێ حزبیه‌كان نه‌ده‌ین کە ده‌رفه‌ته مێژویه‌كانمان له ده‌ست بده‌ن، له‌م ئان و ساته‌دا به‌گوێی جیهاندا بده‌ین كه چاره‌نوسمان له مه‌ترسیدایه، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی جاڕ نه‌ده‌ین و له عیراق جیا نه‌بینه‌وه .
بۆیه هیوادارم، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له دانیشتن و راگۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدابن، بۆ بریاردان به‌یه‌كه‌وه له پێشهاته‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش زووتر یه‌ك بگرێته‌وه‌و وه‌ك سوپایه‌كی نیشتیمانی دوور له پابه‌ندی حیزبی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت وئاماده‌باشییه‌كان ته‌واوبكرێن بۆ راگه‌یاندنی هه‌ر بارێكی له‌ناكاو.
هه‌ولێر 28/6/2014