تەوەر : داعش، عێراق، کوردستان.
……………………………
یه‌كده‌نگى له‌به‌رامبه‌ر پرسى نه‌وت و به‌غدا ده‌مانكات به ده‌وڵه‌ت
دڵزار حەسەن بۆ تەوەری نوچەنێت
باشترین ده‌رفه‌ت بۆ كورد ئێستایە، كه بتوانێت سووود له شكستى سوپا و ده‌سه‌ڵاتى مالیكى وه‌رگرێت و ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ركێفى خۆیى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته پارێزگاریشیان لێبكات، چونكه هه‌موو پێشهاته‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، کەعێراق هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له عێراق نامینێت، له غیابى حكومه‌ت و سووپاى عێراقى له‌وناوچانه‌دا، بێگومان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه زه‌رووره له ئێستاوه پشتێنه‌ى ئه‌منى و سه‌ربازى خۆى قائیم بكات و رێگرى له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى داعش بكات بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان.
پێم وانییه هیج وڵاتیكى ئیقلیمى، یان نێوده‌وڵه‌تى رێگرى له‌وه بكه‌ن، جونكه هێزى پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزى پارێزگارى له ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه كێشه‌یه‌كى ناوخۆیییه، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستوردا ئه‌م ناوچانه كوردینه و به‌ڵام كێشه‌یان له‌سه‌ره. واته كورد ده‌توانێت سوود له ماده ده‌ستوریه‌كان وه‌رگرێت بۆ مانه‌وه‌ى له‌و شوێنانه. ده‌توانێت به بیانوى پاراستنى هه‌رێم ئه‌و كاره بكات، چونكه له حاڵێ حازردا له ته‌واوى عێراق، به‌س هه‌رێمى كوردستان حكومه‌ت و یاساى لێماوه.
كاته‌كه زۆر گونجاوه و ئه‌و دۆخه‌ى ئیستاكه ئه‌و راستیه‌ى هێنا پێشه‌وه، كه عێراق به هۆى سووننه و شیعه و كورده‌وه خاوه‌نى سى كلتور و جوگرافیاى سیاسى و ئابورى جیاوازه، ئه‌و سه‌ردانه‌ى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌ى ئێستاى عێراق و خه‌یاراتى جیابونه‌وه‌ى هه‌رێم له عێراق هه‌بوه، دیاره وڵاتانى زڵهێز به تایبه‌تى به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و له‌سه‌روى هه‌موویانەوە توركیا لایه‌نگرى ئه‌وه‌ن، هه‌رێمى كوردستان سه‌ربه‌خۆیى ئابورى هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته سه‌ربه‌خۆیى ئابورى به‌شێكه له‌سه‌ربه‌خۆیى سیاسى و ئیدارى، به‌ڵام ئه‌مریكا هیشتا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى بۆ دروست نه‌بووه عێراق دابه‌شبكریت، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، كه‌ر عێراق بوو به‌سى پارچه یان زیاتر ئه‌و كاته ناتوانێ ململانێیكانى له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران به‌رده‌وام بكات، به‌ڵام نابێ كورد هه‌میش بینه‌ر و گوێگرێكى باشى ئه‌مریكا و رۆژئاوابێت، به‌ڵكو پێویسته له‌و دۆخه‌دا بڕیارى جه‌ریئانه و سه‌ربه‌خۆیانه و ژیرانه‌ى خۆشى هه‌بێت، یه‌كده‌نگى ئێمه له‌به‌رامبه‌ر پرسى نه‌وت و به‌غدا بێگومان ده‌مانكات به ده‌وڵه‌ت، پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش ره‌نگه ماندوو ببین و وا به ئاسانى نه‌توانین له‌م دۆخه ده‌ربازمان بێت.
ئێستا مالیكى هه‌ڵه‌كانى خۆى تۆڵه‌ى لێده‌ستێننه‌وه، مالیكى باوه‌ڕى به حكومه‌تى زۆرینه هه‌بوو، كه دژ ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانى دیموكراسیه‌ت و حكومه‌تى فیدرالی. مالیكى دژایه‌تى كوردى ده‌كرد وه‌ك ماف و داخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى، به‌ڵام دژایه‌تى سووننه و نه‌یاره شیعه‌كانى ده‌كرد وه‌ك دوژمن، ئێستا داعش تۆڵه له مالیكى دكاته‌وه.
بۆیە پێموایه كورد دەبێت کار بكات بۆ، پاراستنى هه‌رێم و ئاگادراربوون له‌و سیناریۆ و پیلانه گه‌وره‌ییه، كه به ناوى داعش له عێراق رووده‌دات، چونكه ده‌بێ ئێمه بزانین، دوو داعش هه‌یه / شام و عێراق، ئه‌وه‌ى شام قاعیده رێبه‌رایه‌تى ده‌كات، داعشى عێراقیش به‌عسیه‌كان هه‌لیده‌سورینن، به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان كچه‌كه‌ى سه‌دام و عیزه‌دورى و به‌عسیه‌كان و به‌شێك له رێكخراوه ئیسلامى و قه‌ومى و مه‌زهه‌بیه سووننه‌كان که ئێستا به قه‌ولى داعشیه‌كان گوته‌نى، تۆبه‌كارن و له به‌ره‌ى كوفر و ده‌رچوون له دین “مرتد” نه‌ماون و سه‌ركردایه‌تى داعش ئه‌وان به ئه‌میر و رابه‌ر و بیشه‌واى خۆیانده‌زانن، بینیمان له موسڵ به‌عسیه‌كانیان كرده پارێزگار و تاریق هاشمى و ره‌غده‌ى كچى سه‌ددامیش پشتگیرییانده‌كات. پێموایه دۆخى داعش رووداویكى تێپه‌ڕو و راگوزه‌ر نییه، به‌ڵكو هه‌قیقه‌تێكى سیاسى و لۆژێكى ناوچه‌كه‌یه. هاتوون شه‌ڕى مالیكى و ئێران بكه‌ن و عێراق له ده‌ستى ئه‌وان ده‌ر بهێنن، هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌ڵویستیان به‌رامبه‌ر به كورد نا رۆشنه و دژایه‌تى كورد ناكه‌ن، به‌ڵام دواى ده‌ست به‌سه‌راگردتنى به‌غدا و ناوچه‌كانى دیكه، ئینجا به‌گژ كوردیشدا دێن، چونكه له ئه‌ده‌بیاتى دینى و سیاسى ئه‌واندا كورد كافره و له دین ده‌رچووه. بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بزانین گه‌ر دۆخه‌كه ئه‌وها بڕوات ئایِنده‌ى عێراق ده‌كه‌وێته ده‌ست داعشه‌وه، وریابین له مامه‌له‌ى سیاسى خۆمان و ده‌بێ چاوو گوێمان كراوه و گه‌وره بكه‌ین و هه‌ست راگرین و دواجار تێبه‌گه‌ین چ رووده‌دات و ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه‌دا.