كۆمەڵی ئیسلامی: سەیرە گۆڕان چاوەڕوانی هەڵوێستی ئیسلامییەكان دەكات

0

محەمەد حەکیمكۆمەڵی ئیسلامی: سەیرە گۆڕان چاوەڕوانی هەڵوێستی ئیسلامییەكان دەكات

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، بە نوچەنێتی راگەیاند، نەشیروان مستەفا، وەك جاران راوێژی لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەكان نیە، بەڵام سەیرە لە پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی، چاوەڕوانی هەڵوێستی ئیسلامییەكانن.
محەمەد حەكیم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، رایگەیاند، لە ئێستادا نەوشیروان مستەفا لە ئۆپۆزسیۆندا نەماوە و وەك جارانیش راوێژی لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەكاندا نیە، بەڵام وەك ئەو وتی “سەیرەكە لەوەدایە بۆ پێكهێنانی حكەمەتی خۆجێی سلێمانی، چاوەڕێی هەڵوێستی ئیسلامییەكان دەكەن”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ، لە بارەی ئامادەنەبوونی سەركردە ئیسلامییەكان، لە كۆبوونەوەكەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە سەركردە سیاسییە كوردییەكان، كە نەوشیروان مستەفای رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانیش ئامادەبوو، ئاماژە بەوە دەكات، كە باشتر بوو یان هیچ حیزبێك بانگێهشت نەكرایە، یان ئیسلامییەكانیش ئامادەبان، وتیشی “ماوەیەكە كاك مسعود بە جیا لەگەڵ كاك نەوشیروان دادەنشیت و پەیوەندیەكانیان باشن، بۆ ئەمەشیان هیچیان پێنەوتوین جا نازانم ئایا كاك مسعود پێیخۆش نیە، یان لە یادیان چووە كە ئێمەیش بانگهێشت بكەن”.
حەكیم لەسەر ئەو پرسە زیاتر دوا و وتی “كاك نەوشیروان وتویەتی كە كاك مسعود داوای كردوە ئیسلامیەكان بەشداری حكومەت نەكەن، گوایە ئەویش قبوڵی نەكردووە، دیارە بۆ ئەم دیدارانەش كاك مسعود سێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكەی پێشووی لە یەك جیا كردوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com