تێکشکاندنی خه‌ونی ئیمپراتۆریای شیعه
سۆران سێوکانی
ستراتیژیای ئێران بریتیه له لێکدانی ئێران به‌عیراق وسوریاولوبنانه‌وه‌و گه‌یشتن به‌ده‌ریای ناوه‌راست، ئه‌ورژێمه ستراتیژیای وا داڕشتبوو که له خانه‌قینه‌وه گوزه‌ربکات به‌که‌رکوک و له‌وێوه بۆموسڵ، تاده‌گاته سنووره‌کانی سوریا، ئه‌گه‌ر به‌شیعاندنی خه‌ڵکه‌که‌ی بێت، یاکڕینی ناوچه‌که‌بێت، یا راونانی سونه‌بێت له‌و ناوجه‌یه.
له‌م ستراتیژیه‌شدا حکومه‌تی شیعه‌مه‌زه‌بی عیراق باشترین ڕاپه‌ڕینه‌ری ئه‌م کاره‌ی بوو، بێگومان لوبنانیش له‌ئامێزی سوریادایه، له‌خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه ناوچه‌ی کافکاس که زۆریان به‌فارسی ده‌دوێن، دیسانه‌وه ناوچه‌ی جیۆپۆلیتیکای ئه‌وه، ئه‌و ڕژێمه ته‌نانه‌ت بۆئه‌وانه‌ش که‌زمانی فارسی بڵاو ده‌که‌نه‌وه به‌خوێندن و نوسین، یا وه‌ک که‌لتورر خه‌ڵاتی زۆری داناوه.
به‌ڵام هێرشی له‌ناکاوی داعش و دابڕاندنی ناوچه‌ی سوننه نشین، پێده‌چیت خه‌ونه‌کانی ئێرانی له‌گۆڕنابیت.
من داعش له‌م گه‌مه‌یه‌دا وه‌ک چه‌کوش سه‌یر ده‌که‌م ، وه‌شێنه‌ری چه‌کوشه‌که تورکیا‌و سعودیه‌و قه‌ته‌ر وئه‌مریکاشی تێدایه، به‌ڵام ئه‌مریکا مه‌رج نیه ئیداره‌ی ئێستا ئاگادار بێت.
ئه‌م ته‌نگاویه‌ی ئێران له‌زراندنی خه‌ونی ستراتیژیه‌وه دێت، نه‌ک له‌روداوه‌کانی ئێستایه‌وه.
ئێران و_شیعه به‌گشتی _ خه‌ونێکی سه‌یریان هه‌یه، ده‌یانه‌وێ تۆڵه‌ی سته‌می _ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن_14 سه‌ده‌ی په‌راویزخستنیان ئێستا بکه‌نه‌وه، به‌وه‌ی پشتێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی شیعه به‌ده‌وری سوننه‌دا بده‌ن و له‌وێشه‌وه ئایدیلۆژیای شیعایه‌تی بڵاو بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌میسردا – که‌وه‌ختی خۆی شیعه‌بوون له‌سه‌رده‌می فاتیمیه‌کانداو سه‌ڵاحه‌دین کردی به‌سوننه- که‌پێیان وایه له‌مه‌زه‌بی سوننه شارستانیتر و واقیعترو ئاشتیخوازتره، خۆراواش مه‌زه‌بی شیعه‌ی به‌لاوه شارستانیتره، وه‌ک له‌سوننه‌ی توند وشک وخوێناوی!
بێگومان ئێران – پان ئێرانیزم – ده‌کاته بناغه‌ی ئه‌م ستراتیژیایه، به‌ڵام شیعه‌گه‌رایی ده‌کاته ئایدیۆلۆژیای به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی، ژیان له‌گه‌ڵ شیعه‌دا ئه‌وه‌ت تێده‌گه‌یه‌نێت، که‌شیعه‌ی عیراقی ته‌واو ته‌سلیمی خه‌ونه ئێرانیه‌که‌ن، له‌عیراقی شیعه‌دا جنێو بده به‌عیراق جنێو بده به‌عه‌ره‌ب، ئاساییه، ته‌نانه‌ت ره‌خنه له‌شیعه‌ش بگره ئاساییه، به‌ڵام ره‌خنه‌گرتن له‌ئێران ترسێکت بۆدروستده‌کات، کە وه‌ڵامی قورست ده‌ست ده‌که‌وێته‌وه.