دادگای فیدڕالی عێراق: فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ جیهان یاساییە

0

27620141652602_OIL-KURDISTANدادگای فیدڕالی عێراق: فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ جیهان یاساییە

نوچە.نیت.ئاژانسەکان

یاساییبوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای فێدڕالی عێراق پشتراست کرایەوە و سكاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەم پرسە شکستی هێنا.

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کاروانی نەوتی خۆی لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە فرۆشتە بازارەکانی جیهان، حكوومەتی عێراق لە رێگای دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم  تۆمار کرد و  تۆمەتباری کردبوو کە بەشێوەیەکی نایاسایی نەوتی هەرێمی کوردستانی فرۆشتووە.

دادگای فیدراڵی عێراق لە ٢٣ ئەم مانگە بۆ داواکارییەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق دانیشتنێکی ساز کرد، دوای ڵێکۆڵینەوەی ورد لەسەر داواکارییەکە بە زۆرینەی دەنگ سكاڵاکەی وەزارەتی نەوتی عێراق پوچەڵکرایەوە و داداگای فیدڕاڵی عێراق  فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەیاسایی لەقەڵمداو  یاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتەکەی پشتڕاست کردەوە.

لە لێداوانێکی چاپەمەنیدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، کە سکاڵاکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم پێچەوانەی یاساکانی عێراق بووە، چوونکە بەپێی ماددەی ١١٠ دەستووری عێراق ماف بە هەرێمی کوردستان دراوە، تا نەوتی خۆی بفرۆشێت.

هەروەها لە لێدوانەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: “بریاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بەمانای سەرکەوتنی هەرێم دێت، لە پێناو دادپەروەری و گەڕانەوەی مافی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ راگرتنی دەستوەردان و کۆسپ دروستکردنی بەردەوامی ناشەرعی حکومەت و وەزارەتی نەوتی عێراق، لەکاروباری نەوتی هەرێم.”

لە لێداوانە چاپەمەنییەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا دەکات هەر یەکە لە حکوومـەتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ، بۆ لەمەو دوا رێز لە بریارەکەی دادگا بگرن و چی دیکە بەشێوەیەکی نایاسایی دەست لەکاروباری نەوتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم وەرنەدەن. چی دیکەش نامەی هەڕەشە و ترساندن بۆ کریارانی نەوتی هەرێمی کوردستان نەنێرن.

بەر لە دوو مانگ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: “فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازارەکانی جیهان، بەدەر لەیاساکانی عێراقە و  بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵا لەدادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەن.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com