وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: له‌مه‌ودوا نه‌وتی كه‌ركوكیش هه‌نارده ده‌كه‌ین
نوچە.نیت.Knn
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت تا كۆتایی ساڵی 2015 هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نه‌وتی كه‌ركه‌ك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، تا ساڵی 2015 رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌وتی كه‌ركوك بۆ 1 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، به‌رزده‌كه‌نه‌وه. واته 8 ئه‌وه‌ندی ئه‌و بڕه‌ی كه ئێستا له‌لایه هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌كرێن.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدرانی به‌غدا ڕێكه‌وتون كه نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگای بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه ، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت و له‌مه‌ودوا هه‌رێم نه‌وتی كه‌ركوكیش ده‌فرۆشێت و له داهاته‌كه‌شی به‌شی خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا جارێكی تر دژایه‌تی خۆی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به بێ ره‌زامه‌ندی به‌غداد دووپاتكرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، ماری هارف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا پشتیوانیی له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی به‌غداد، ناكات.